
هه‌ولێر،
2ی شوباتی ٢٠١٢ ـــ جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی/هه‌ماهه‌نگسازی نیشته‌جێی
نه‌ته‌وه یه‌گكگرتووه‌كان بۆ عیراق و وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین رێككه‌وتنیان ئیمزاكرد بۆ هاوبه‌شیكردن له تێچوونه‌كانی به‌رنامه‌كانی
په‌ره‌پێدان هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌ركه له‌پێشه نیشتیمانییه‌كانی ده‌ستنیشانكراو له
چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریی په‌ره‌پێدان (UNDAF) بۆ ٢٠١١ تا ٢٠١٤.
جه‌نابی
وه‌زیری پلاندانان دكتۆر عه‌لی سندی له‌جیاتیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری نوێنه‌ری
تایبه‌تی سكرتێری گشتی/هه‌ماهه‌نگسازی نیشته‌جێ خاتوو كریستین ماكناب له‌جیاتیی تیمی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق رێككه‌وتنه‌كه‌یان ئیمزا كرد.
جه‌نابی
وه‌زیری پلااندانان وتی "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌كو
شه‌ریكێكى سه‌ره‌كی و چالاكه‌وان ده‌بینێت بۆ به‌دیهێنانى په‌ره‌پێدانی سه‌رتانسه‌ری
بۆ گه‌لى كوردستان. ئێمه پێزانینی خۆمان ده‌رده‌برێن بۆ ئه‌و كار‌و زانیاری و لێزانینی
ته‌كنیكی و هاوكاریانه‌ى كه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دابین ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ئاواته‌كانی گه‌شه‌پێدان.
خاتوو
ماكناب وتی "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵه به به‌ریاری حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان بۆ به‌شداریكردن له دابینكردنی دارایی بۆ سێ ده‌ستپێشخه‌ریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
له بودجه‌ى ساڵی ٢٠١١ی هه‌رێم. ته‌واوكردنی ئه‌م رێوشوێنه‌ی هاوبه‌شیكردن له داراییكردن
نیشانه‌ی بڕوا و متمانه‌ی به‌رده‌وامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه به سیستمی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان له به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی ئه‌ركه له‌پێشه‌كانی په‌ره‌پێدان به‌پێی ئاواته‌كانی
خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان." هه‌روه‌ها وتیشی "ئه‌مجۆره هاوبه‌شكارییه
بوار بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڕه‌خسێنن له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نیشتیمانی
پشتگیریی ته‌كنیكی پێشكه‌شی حكومه‌ت بكه‌ن بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی ئه‌ركه له‌پێشه
نیشتیمانی و هه‌رێمییه‌كان له‌و كه‌رتانه‌ی كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی
خه‌ڵكه‌وه ده‌بێت."
به‌پێی
رێككه‌وتنه‌كه، هه‌ر یه‌كه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕی 2,092,800 دۆلاری
ئه‌مریكی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش به 1,667,400 دۆلاری ئه‌مریكی به‌شداریده‌كه‌ن
له سێ به‌رنامه كه ئه‌مانه‌ن: نه‌خشه‌سازیی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی په‌ره‌پێدانی كوردستان
و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێداویستییه‌كانی ژێرخانی ئابووری و باشتركردنی دابینكردنی شوێنی
نیشته‌جێبوون له هه‌ولێر. ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ی په‌ره‌پێدان رێخۆشكه‌رن بۆ گه‌یشتن
به ئامانجه‌كانی هه‌زاره له عیراق به جه‌ختكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت و درێژخایه‌نی باشتركردنی
ژیانی خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستان.
جه‌نابی
وه‌زیری پلااندانان هه‌روه‌ها وتی " نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوبه‌شێكی
گه‌شه‌پێدانى چالاكه له هه‌رێمی كوردستان " ئێمه ئه‌و هه‌وڵانه و هاوبه‌شه
نوێیه به‌رز ڕاده‌گرین كه ڕێگا خۆش ده‌كات بۆ هاوبه‌شیكردن له تێچوونه‌كان له نێوان
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵى 2012 بۆ پێدانی
پاڵپشتى بۆ جێبه‌جێ كردنی كار
خاتوو
ماكناب هه‌روه‌ها وتی "ئێمه بڕوامان وایه كه ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌بێته بناغه
بۆ پابه‌ندیی نیشتیمانی و هه‌رێمی به هاوبه‌شیكردن له تێچوونه‌كان له ٢٠١٢ و ئایینده‌ی
دوورتردا. میكانیزمی داراییكردنی چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریی
په‌ره‌پێدان
(UNDAF) بۆ عیراق، كه له‌سه‌ر ئاستی نیشتیمانی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، ده‌كرێت
سوودی لێوه‌ربگیرێت بۆ ئاراسته‌كردنی دارایی له ئایینده‌دا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌نجامه‌كانی
په‌ره‌پێدان كه له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریی په‌ره‌پێدان (UNDAF) باسیان لێوه كراوه."