له چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى په‌ره‌پێدانى تواناسازى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم- خولى دووه‌م،
وه‌زاره‌تى پلاندانان ناوى كاندیدكراوانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده راده‌گه‌یه‌نێت وه‌كو
ئه‌نجامى به‌رایی، ئه‌مه‌ش پاش وردبینى كردنى دۆكیومێنتهكانى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى
كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه وه‌كو كاندیدكراو بۆ وه‌زاره‌تمان ڕه‌وانه‌كرابوو.
ئێمه له خواره‌وه ئه‌و زانیاریانه‌مان بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا ناوی سیانى،
شوێنى كاركردن، پسپۆریی به‌ده‌ستهاتوو، بڕوانامه و پسپۆریی داواكراو، وه كۆى خاڵه‌كان
كه هه‌ر كاندیدێك به ده‌ستى هێناوه له كاتى كێبڕكێدا.
بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كه ناویان ده‌رنه‌چووه و هه‌ست
ده‌كه‌ن مافیان خوراوه، یاخود ئه‌وانه‌ى كه ناویان ده‌رچووه و هه‌ڵه‌یه‌ك به‌دی
ده‌كه‌ن له‌و زانیاریانه‌ى كه بڵاومان كردۆته‌وه، ده‌توانن له رۆژى 6-1-2012
تاوه‌كو رۆژى 16-1-2012 سكاڵاكانیان بنێرن. شایانى باسه سكاڵاكان راسته‌وخۆ له
رێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه (فۆڕمى ئۆنڵاین) له رێگه‌ى فۆڕمێكى تایبه‌ت، كه له خواره‌وه
ئاماژه‌ى پێكراوه ده‌نێردرێت بۆ وه‌زاره‌تى پلاندانان، دواى سه‌یركردنى سكاڵاكان،
بڕیارى زانستى له‌سه‌ر ده‌درێت، دواجار ئه‌نجامى كۆتایی ناوى كاندیدكراوان راده‌گه‌یه‌نرێت.
لیستى ناوى كاندیدكراوانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ناردنى
سكاڵا به‌شێوه‌ى ئۆنلاین