ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ

مه‌کۆی گفتوگۆکان

راپرسی راسته‌خۆ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی

یه‌كیكه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تى گشتی پلاندانانى ستراتیژى، كه‌ له‌ چوار به‌ش پێك هاتووه‌و ئه‌ركى پلاندانانى ستراتیژیه‌ له‌ بواره‌كانى خزمه‌تگوزارى كومه‌ڵایه‌تیدا، ئامانجى پلانه‌كانى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ بریتى یه‌ له‌ پلاندانان بۆ به‌كارخستن و كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى بێكارى ئه‌مه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كارو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى ئه‌م بواره‌. خاڵێكى دیكه‌ى ئامانجى پلاندانانى ئه‌م به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌ پلاندانانه‌ له‌بوارى گه‌شه‌پێدانى گونده‌كان كه‌ به‌هاوكارى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى دیكه‌یه‌ . هه‌روه‌ها ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ پلانى درێژخایه‌ن له‌بواره‌كانى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژارى و مافى ئافره‌ت و چینى په‌ككه‌وته‌و باشكردنى گوزه‌رانى بێ باوكان داده‌نێت. پلاندانانى درێژخایه‌ن بۆ بواره‌كانى گه‌شه‌پێدانى ژنیگه‌و باشكردنى ڕه‌وشى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستاندا یه‌كێكى دیكه‌یه‌ له‌ كاره‌ سه‌ركیه‌كانى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌.

به‌شه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پلاندانانى خزمه‌ته‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كان

        پلاندانانى چاودیرى كۆمه‌لایه‌تى

        پلاندانانى گه‌شه‌پێدانى گونده‌كان

        پلاندانانى كارو به‌كارخستن

        پلاندانانى ته‌ندروستى و ژنیگه‌

 

كارنامه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خزمه‌ته‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان

        كۆبونه‌وه‌و گفتوگۆكردنى له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به‌ پلانه‌كه‌ بۆ تاوتووكردنى چونیه‌تى جێبه‌جێكردنى ئه‌و ئامانجانه‌ى كه‌ له‌پلانه‌كه‌دا نووسراون

        دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ئامار و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ پلاندانانى خزمه‌ته‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام بۆ ئاڵوگۆڕكردنى ئامارو داتاو زاینارى

        سه‌رپه‌رشتیكردنى كارى كارگێرى ڕۆژانه‌ى كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى

        دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پسپۆرانى ئه‌كادیمى له‌بواره‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى ته‌ندروستى، ژنیگه‌، گه‌شه‌ پێدانى لادیه‌كان.

        پێشنیاركردنى خول و پێداویستى بۆ به‌هێزكردنى كارمه‌ندانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان.

        ئاراسته‌كردنى سه‌رۆك به‌شه‌كان بۆ كاره‌ پێویستیه‌كان له‌ گه‌ل وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.

        جێ به‌جێ كردنى هه‌ر كار و فه‌رمانێكێ تر كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئاراسته‌مان ده‌كرێت.

 

ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان | پلانى ستراتیجى | پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم | هاوکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان | ئاماری هه‌رێم | په‌ره‌پێدانی مرۆیی | پۆلێنکردنی به‌ڵێنده‌ران | به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته‌ گشتييه‌كان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هێلکاری ماڵپه‌ر | پرسیاره‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌کراوه‌کان | هه‌واڵنامه‌کان | په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ | چوونه‌ ژووره‌وه‌
Copyright © 2012 Ministry of Planning / Kurdistan Region.
Powered by Synergy Portal Technology.