رۆژى چوار شه‌ممه 19/1/2011 به‌ڕێز د. علی سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى شارى سلێمانى كرد به مه‌به‌ستى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌و داموده‌زگاكانى سه‌ر به وه‌زارتى پلاندانانن كه بریتى بوون له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنترۆلى جۆرىو پێوانه‌سازى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئامار. مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌ش ئاشنابوون بوو به چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى كاروبارى ئه‌م بهڕێوهبهرایهتیانهو له نزیكه‌وه گوێ گرتن له داواكارىو تێبینى فه‌رمانبه‌ران به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵیان، هه‌روه‌ها دیاریكردنى كه‌موكوڕى داموده‌زگاكان.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى پلاندانان سه‌ردانى پارێزگاى سلێمانى كرد‌و چاوى كه‌وت به پارێزگارى سلێمانى‌و له میانه‌ى ئه‌م سه‌ردانه‌دا بارودۆخ‌و ره‌وشى پڕۆژه‌كانى سلێمانى تاوتوێ كرا.