
د.دارا ڕه‌شید" له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك به‌ێوه‌به‌رایه‌تی ئامار له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه‌وه، وه‌زیری پلاندانان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین له‌بودجه‌ی ساڵی 2020 زۆرترین پاره بۆ پڕۆژه ته‌رخان كراوه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دیاری بكرێت . ئه‌م وتانه‌ی د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان له‌میانی پێشوازیكردن له هه‌ریه‌ك له ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵبجه و جێگری پارێزگار و قایمقامی هه‌ڵه‌بجه هات كهڕۆژی دوو شه‌مه 11-11-2019 سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پلاندانانیان كرد.
له‌و دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پارێزگای هه‌ڵبجه و خزمه‌تگوزاری و جێ به‌جێ كردنی پڕۆژه‌ی ستراتیژیه‌كانی ئه‌و پارێزگایه كرا هه‌روه‌ك وه‌زیری پلاندانان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هه‌ڵه‌بجه سبموڵی ئاشتی و ناسنامه‌ی شه‌هیدانه بۆیه هه‌رچی بكرێت دریغی ناكه‌ین له گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ده‌ستی ئاوه‌دانی بۆ شاره‌كه و هه‌روه‌ها دووپاتیشی كردووه له بودجه‌ی ساڵی 2020دا وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵێ جدی ده‌ده‌ین زۆرترین بودجه بۆ جێ به‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ستراتیژی ته‌رخان بكرێت.
پاشان پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند" وه‌زاره‌تی پلاندانان وه‌زاره‌تێكی گرنگ و جێ بایه‌خه و ئه‌ركی هه‌موولایه‌كمانه وه‌ك پایته‌ختی ئاشتی كاری بۆبكه‌ین به‌تایبه‌ت له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ڕێگه‌ی ناساندن وبهنێودهوڵهتی كردنی كه‌یسی كیمابارانكردن و ئه‌وتاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه كراوه.
دواتر وه‌زیری پلاندانان به‌وه‌فدی میوانی ڕاگه‌یاند له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ربه‌خۆی ئامار بهپێداویستیه ئیداری و كارگێریهكانیهوه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش له سۆنگه‌ی په‌رۆشی وه‌زاره‌تمان بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.