
ڕۆژی ١٣ی ئه‌یلولی ٢٠١٨، به ئاماده‌بوونی د.علی سندی، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی و كونسوڵی وڵاتان له هه‌ولێر و نوێنه‌رانی ئاژانسه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامه‌كانی راپۆرتی رووپێوی دیمۆگرافی راگه‌یه‌نرا.
ئه‌م رووپێوه له لایه‌ن ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (IOM) و سندوقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و هاوكاری ماددی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا/ نوسینگه‌ی دانیشتوان و په‌نابه‌ران جێبه‌جێ كراوه.
وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وتارێكدا ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م رووپێوه‌ی به گرنگ وه‌سف كرد و رایگه‌یاند راسته ئه‌نجام و نیشانده‌ره‌كانی رووپێوی دیمۆگرافی به مانای سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان نایه‌ت، به‌ڵام له به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه‌و دوای ٣٠ ساڵ له ئه‌نجامدانی دوایین سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له عێراق به پێویستمان زانی ئه‌م رووپێوه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا، د.علی سندی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م رووپێوه دەبنە بناغەیەك بۆ دانانی سیاسەتی دانیشتوان کە وەزارەتمان سەرقاڵی ئامادەکردنیەتی بە هاوکاری رێکخراوی UNFPA بەمەبەستی داڕشتنی پلانەکان لە سەربنەمای زانیاری و داتای دروست.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له چوارچێوه‌ی ئه‌م رووپێوه‌دا زیاتر لە ١٢،٧٠٠ خێزان له ماوه‌ی تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌می ساڵی ٢٠١٧ لەسەرانسه‌ری هەرێمی کوردستان چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئه‌نجام دراوه، كه ٤٠٠ خێزانی ئاوارەش له‌خۆده‌گرێت، ئه‌م رووپێوه چه‌ندین نیشانده‌ری گرنگی بۆ دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان خستۆته روو، له‌وانه قەبارەی خێزان لە ٦،٢ ئه‌ندام له ساڵی ٢٠٠٧ دابەزیوە بۆ ٥،١ ئه‌ندام له ساڵی ٢٠١٧. له بواری ته‌ندروستی دا راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه مردنی منداڵی ساوا لە ٢٨ منداڵ بۆ هه‌ر ١،٠٠٠ منداڵ لە ساڵی ٢٠١١ دابەزیوە بۆ ٢٣ منداڵ بۆ هه‌ر ١،٠٠٠ منداڵ لە كۆتایی ساڵی ٢٠١٧. هه‌روه‌ها لە ساڵی ٢٠١٥ ڕێژەی بێ‌کاری لە هەرێمی کوردستان گەیشتبوو بە ١٣،٥%، بەڵام لەم رووپێوە دەرکەوتوە کەوا ئه‌م ڕێژەیه له كۆتایی ساڵی ٢٠١٧ دابه‌زیوه بۆ ١٠،٢%. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی رووپێوه‌كه رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له هه‌رێمی كوردستان روون كردۆته‌وه كه بریتیه له ٢١% بۆ ساڵی ٢٠١٧ ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌م رێژه‌یه له ساڵی ٢٠٠٧ بریتی بوو له ٢٧%.