
ئه‌مڕۆ 8-10-2012، به ئاماده‌بوونى د. على سندی، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، و به‌ڕێز كامران احمد، وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، و به‌ڕێز هێرش محرم، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمی كودرستان، وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ده‌زگاى دارایى نێوده‌وڵه‌تى (IFC) كه ئه‌ندامى بانكى نێوده‌وڵه‌تییه، له هۆتێلى رۆتانا له هه‌ولێر ویرَكشۆپێكیان له‌سه‌ر هاوبه‌شى كه‌رتى گشتى وتایبه‌ت سازكرد.
له رێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى وێركشۆپه‌كه، وه‌زیرى پلاندانان ووتارێكى پێشكه‌شكرد تیایدا سوپاسى نوێنه‌رانى ده‌زگاى دارایى نێوده‌وڵه‌تى و بانكى نێوده‌وڵه‌تى و به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێمى كرد بۆ ئاماده‌بوونیان، و نیازى حكومه‌تى هه‌رێمى خسته‌ڕوو بۆ فراوانكردنى ئاستى ئه‌نجامدانى پڕۆژه له رێگاى هاوبه‌شى كه‌رتى گشتى وتایبه‌ت به‌مه‌به‌ستى خێراكردنى په‌ره‌پێدانى ژێرخانى ئابوورى وكۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم و باشتركردنى جۆرى خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ دانیشتوانى هه‌رێم. هه‌روه‌ها د. على سندى ئاماژه‌ى كرد كه جگه له راسپارده‌كانى ده‌زگاى دارایى نێوده‌وڵه‌تى، حكومه‌تى هه‌رێم ماوه‌یه‌كه ده‌ستیكردووه به‌دیراسه‌تكردنى ئه‌زموونى ووڵاتانى توركیا و هیند و ئوردن له‌م بواره‌دا، و ئێستا سه‌رقاڵى دانانى یاسایه‌كه بۆ رێكخستنى سه‌رجه‌م شێوازه‌كانى پڕۆژه‌ى هاوبه‌شى نێوان كه‌رتى گشتى وتایبه‌ت.
دواتر نوێنه‌رانى ده‌زگاى دارایى نێوده‌وڵه‌تى كۆمه‌ڵێك پرێزنته‌یشنیان پێشكه‌شكرد له‌سه‌ر ئه‌زموونى ئه‌م ده‌زگایه له هه‌رێمى كوردستان و وورده‌كارییه‌كانى هاوبه‌شى نێوان كه‌رتى گشتى وتایبه‌ت وچۆنیه‌تى به‌كارهێنانى به‌باشترین شێواز كه زۆرترین سوودى لێوه‌ربگیرێت.