ئه‌مڕۆ 2/10/2014، د. على سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له تیمێكى بانكى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رۆكایه‌تى خاتوو سیبه‌ل كولاكسیز، پسپۆڕى باڵاى ئابوورى بانكى ناوبراو له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، كه له ئێستادا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر داواكارى به‌ڕێز سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ كاریگه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى هاتنى به‌لێشاوى ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌م ره‌وشه‌ى دواییه‌ى رووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه بۆوه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیمى بانكى ناوبراو كه پێكهاتووه له ژماره‌یه‌ك پسپۆر له سێكته‌ره جۆراوجۆره‌كاندا، ده‌ره‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانى كارى ههڵسهنگاندنهكهیان خسته‌ڕوو به‌مه‌به‌ستى پاڵپشتیكردنى هه‌وڵى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى بۆ دابینكردن و چاره‌سه‌ركردنى پێداویستی و قه‌یرانه مرۆییه‌كان، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیرى پلاندانان، ستایشى كارى ئه‌م تیمه‌ى كرد و ده‌ره‌نجامه‌كانى به گرنگ وه‌سفكرد كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له داڕشتنى سیاسه‌ت و پلانى تۆكمه‌تر و ووردتر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌وه.
شایانى باسه، وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رپه‌رشتى كارى ئه‌م تیمه ده‌كات كه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجامداوه و سه‌ردانى ژماره‌یه‌ك له كه‌مپى ئاواره‌كان كردووه، و بڕیاره به‌م نزیكانه راپۆرتێكى هاوبه‌ش ئاماده‌بكه‌ن.