
ئه‌مڕۆ 4/7/2013 به‌رێز(شێروان اسعد) بریكارى وه‌زاره تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیكرد له (لیلازیرهگیو)سكرتێرى گشتى منداڵان و ململانێ ى چه‌كدارى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان وشاندى یاوه‌رى كه له‌لایه‌ن (بان كیمۆن)ده‌ست نیشانكراون. له میانه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا باروسهرنجه گشتیه‌كان له‌بارودۆخى ئاواره‌كانى سوریابهگشتى كرا.به‌تایبه‌ت رۆشنایى خرایه سه‌ر بارى منداڵان وجۆنیهتى زیاتر هاوكارى كردن و هه‌ماهه‌نگى بۆ دابین كردن و گوزه‌رانى چاكترو ره‌خساندنى هه‌ڵى كارودابین كردنى ژینگه‌ى خوێندن له كه‌مپى دۆمیزو ئاواره دانیشتوهكانى شاروشارۆچكه‌كان.ئه‌مه‌و خاتو لیلازیرهگیو سوپاس وپێزانینیان ئاراسته‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندهربڕىو هیواى خواست به‌رده‌وام بن له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى زیاتر.له‌كۆتایدا بریكارى وه‌زاره‌ت به‌رێز(شێروان اسعد) ئاماده‌یى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى پلاندانانى ده‌ربڕى بۆ به‌رده‌وامى خزمه‌تكردنى ئاواره‌كان وكه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كانى سه‌رمنداڵان هاوكارى زیاتر له‌م بواره‌دا.