
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان: ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان به‌رزده‌نرخێنین, د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت ڕۆڵ و كاریگه‌رى ئاژانس و رێكخراوه جیهانیه‌كان بۆ هاوكارى كردنى هه‌رێم و پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى بۆ په‌نابه‌ران گرنگه" له‌و چوارچێوه‌یه ڕۆژی دوو شه‌مه 21-10-2019 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانان پێشوازى كرد له مارتا رۆێدرز رێكخه‌رى باڵاى هه‌ماهه‌نگى مرۆیى یوئێن له عێراق.
له‌دیدارێك باس له رۆڵى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كرا له‌هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یان له‌سێكته‌ره جیاجیاكان ئه‌نجامداوه.
لهبهشێكى تر‌ى دیداره‌كه وه‌زیرى پلاندانان داواى لێ‌كردن ئاژانس و رێكخراوه جیهانیه‌كان به‌ئه‌ركى خۆیان هه‌ڵبستن و كۆمه‌ك و یارمه‌تى بۆ هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه بكه‌ن كه پێشبینى ده‌كرێت ژماره‌یه‌كى زۆرى هاوڵاتیان له‌رۆژئاواى كوردستان وه‌ك په‌نابه‌ر ڕوو له‌هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن" به‌مه‌ش هه‌رێمى كوردستان پێویستى به هاوكارى و یارمه‌تى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وله‌تى هه‌یه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رێكخه‌رى باڵاى هه‌ماهه‌نگى مرۆیى UN له عێراق ئاماده‌یى نیشاندا بۆ به‌رده‌وامیدان له‌جێبه‌جێ كردنى به‌رنامه‌كانیان له‌بواره جیاجیاكان و هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم.
دواتر گفتوگۆلهبارهى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غداد كرا به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوانیان له‌و ڕوهشهوه وهفدى میوان ئاماده‌ى خۆشحالى خۆیان نیشاندا بۆ هه‌ر نزیك بونه‌وه‌یه‌ك و گهیشتنهیهك له‌پێناو كۆتایى هێنان بهناكۆكیهكان"
له‌كۆتایش د.دارا ڕه‌شید ئاماژه‌ى به چه‌ند پرسێكى تر تایبه‌ت به دۆخى ئێستاى هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه كرد وه‌ك ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى گشتى له‌عێراق و هه‌ماهه‌نگیه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداد و ئه‌و پلامار و هێرشانه‌ى كه ده‌كرێنه‌سه‌ر رۆژئاواى كوردستان و ئاواره‌بونى هه‌زاران هاوڵاتى كه ئه‌مه‌ش پێویستى به پشتگیرى و پاڵپشتى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه.