
به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى بودجه‌ى پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2014، به سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى دكتۆر على سندی، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زاره‌تى پلاندنان ئاماده‌كارییه‌كانى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى 2014 ده‌ستپێكرد كه زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات له‌گه‌لأ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
له میانه‌ى ئه‌م ئاماده‌كارییانه‌دا، ئه‌مڕۆ 18-8-2013 وه‌زیرى پلاندانان و وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى، به‌ڕێز كامل حاجى على، به‌ئاماده‌بوونى بریكارى وه‌زارتى پلاندانان وبه‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پلانى پڕۆژه‌كان و كه‌سانى په‌یوه‌ندیدار له هه‌ردوو وه‌زاره‌ت كۆبوونه‌وه، وتیایدا گفتوگۆ له‌سه‌ر پلانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف بۆ ساڵى 2014 كرا.
له درێژه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوبراو و رێژه‌ى جێبه‌جێكردن و خه‌رجیه‌كانى ساڵانى پێشوو تا ئێستا، هه‌روه‌ها خه‌مڵاندنى بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ ساڵى 2014 تاوتوێكرا. هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه كه ئه‌وله‌ویه‌تى پلانى پڕۆژه‌كان بۆ ته‌واوكردنى پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كان بێت كه ئێستا له بوارى جێبه‌جێكردندان.