رۆژی ١٠/١١/٢٠١١ بەڕێز دکتۆر عەلی سندی، وەزیری
پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەردانی ژووری
بازرگانی وڵاتە یەکگرتووەکانی کرد و لەلایەن بەڕێز (میشێل کۆنێل)، جێگری سەرۆکی ژوور
پێشوازی لێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا
لەسەر پێشکەوتنە ئابورییەکانی هەرێمی کوردستان و سەقامگیری ئاسایش لە ناوچەکەدا.
وەزیری پلاندانان داوای لە یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی ئەمریکا کرد هانی وەبەرهێنەر
و خاوەن کارەکانی ئەمریکا بدەن بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدانی
هەرێمی کوردستاندا، بۆ ئەم مەبەستەش وەزیری پلاندانان جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پلاندانان هەموو کارئاسانییەک پێشکەش دەکەن.