د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت ڕێكخستنه‌وه‌ی كار و هه‌ماهه‌نگیه‌كانی نێوان كه‌رتی تایبه‌ت و حكومی گرنگه له‌ڕێگه‌ی سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموون و شاره‌زای هه‌ردوولا.
ڕۆژی پێنج شه‌مه ۳/۱٠/۲٠۱۹ له‌دیوانی وه‌زاره‌ت د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان پێشوازی كرد له گروپی كۆمپانیاكانی (سومیتومو) ی یابانی (Sumitomo Corporation) له‌دیدارێك باس له كار‌و پرۆژه‌كانی كۆمپانیای ناوبراو كرا كه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌نجامداوه.
دواتر گفتوگۆ له‌باره‌ی سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی و بازرگانی و ئاڵوگۆری زانیاری و توانامرۆییه‌كان كراله‌و پێناوه‌ش وه‌زیری پلاندانان به‌پێویستی زانی هێزی كاری ناوخۆی په‌ره‌ی زیاتری پێبدرێت و هه‌نگاوه‌كانیش بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری بێت.
پاشان وه‌زیری پلاندانان تیشكی خسته‌سه‌ر ڕۆڵی كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت كه‌ساڵانێكه پاڵپشت و هاوكاری حكومه‌ت بوونه هانیشیدان كارگه‌و كاری پێشه‌سازی له‌هه‌رێم ئه‌نجامبده‌ن و په‌یوه‌ندیاكانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان پته‌وبكه‌ن.
هاوكات وه‌زیری پلاندانان ئاماژه‌ی به‌كارنامه‌ی وه‌زاره‌تیش كرد كه گرنگیدان به ته‌واوی بواره‌كان ده‌دات له‌ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خول و ڕاهێنانی كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت وتیشی له‌هه‌وڵداین بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌رانی نیشته‌جێی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به ژیان.
له‌كۆتایش تاوتوێی كاری داهاتووی كۆمپانیا بیانیه‌كان كرا كه بتوانرێت سوود له ته‌كنه‌لۆژیا و ئامێره پێشكه‌وتوه‌كان وه‌ربگیرێت بۆ پێشخستنی هه‌رێمی كوردستان.
كۆمپانیای سومیتومو ی یابانی (۱٠٠) ساڵه دامه‌زراوه و یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین گروپی كۆمپانیاكانی جیهان كه پرۆژه‌ی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و پشه‌سازی له‌ته‌واوی بوراره‌كان له‌به‌شێكی زۆری ووڵاتانی جیهان ئه‌نجامده‌دات و هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كیكه له‌و شوێنانه‌ی كه ساڵانێكه كاری بازرگانی و ئالوگۆری ئابوری تیادا جێبه‌جێ ده‌كات.