
ئه‌مڕۆ 2-12-2012، دكتۆر على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى بانكى نێوده‌وڵتى كرد به سه‌رۆكایه‌تى فه‌رید به‌لحاج، به‌ڕێوه‌به‌رى نوێى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، و به یاوه‌رى جونه‌ید احمد، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وام له بانكى نێوده‌وڵه‌تى، و خاتوو ماریا هیلین بركنلأ، به‌رپرسى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له عیراق.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا فه‌رید به‌لحاج به‌رنامه‌ى بانكى نێوده‌وڵه‌تى خسته‌ڕوو كه ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یان هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنى له هه‌رێمى كوردستان له بوارى په‌ره‌پێداندا كه سێكته‌رى جۆراوجۆر له‌خۆ ده‌گرێت. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیرى پلاندانان گرنگى پڕۆژه‌كانى بانكى نێوده‌وڵه‌تى به‌رزنرخاند كه زیاتر یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ گه‌شه‌كردنى به‌رده‌وامى هه‌رێمى كوردستان، و داواى كرد له كاره‌كانیان به‌رده‌اوم بن، و ئاماده‌باشى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانی نیشاندا بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌ر كارئاسانییه‌ك كه ببێته مایه‌ى سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونى كاره‌كانیان.