ئەمڕۆ ١٩/٧/٢٠١١ بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی بەڕێز دکتۆر عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو لیژنەی پۆڵێنکردنی حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
سەرەتا وەزیری پلاندانان باسی لە گرنگی هاوکاری نێوان هەردوولا کرد بۆ بەرەوپێشبردنی سیستەمی پۆڵێنکردن لە عێراق و هەرێم، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە سیستەمی نوێ رێخۆشکەر بێت بۆ بەشداریکردنی کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان لە پەرەپێدانی ئابوری وڵاتدا. داوای لە ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە کرد گفتوگۆی ورد بکەن لەسەر کێشەکانی ئێستای سیستەمی پۆڵێنکردن بەتایبەتی لە پەیوەندیدا بە کۆمپانیا بیانییەکانەوە و رێگەچارەی شیاو پێشنیاربکەن بۆ ئەوەی بکرێتە بڕیار لەپێناو بەرەوپێشبردنی ئابوری هەرێم و عێراق.