
ئه‌مڕۆ 25-2-2013، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له كۆمه‌ڵه‌ى مامۆستایانى شۆڕشى ئه‌یلول. له دیدارێكدا باس له ئامانج و كاروچالاكییه‌كانى كۆمه‌ڵه‌كه كرا كه ژماره‌یه‌ك چالاكى له‌خۆده‌گرێت له‌وانه‌ش زیندووكردنه‌وه‌ى مێژووى مامۆستایانى كوردستان له سه‌رده‌مى شوڕشدا و ناساندنى به نه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ كه ئێستا له‌ژێر سێبه‌رى ئازادى ده‌ژین له‌سایه‌ى خه‌باتى ئه‌و كاتدا. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، وه‌زیرى پلاندانان پاڵپشتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كۆمه‌ڵه‌ى مامۆستایانى شۆڕش دووپاتكرده‌وه وه‌ك رێزلێنان و وه‌فادارییه‌ك به‌رامبه‌ر به مێژووى پڕ خه‌بات و قوربانیدانى ئه‌م چینه.