
به مه‌به‌ستى ده‌ستپێكردن و كاركردنى بواره‌كانى كۆنتڕۆڵى جۆرى له هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى باشتر ڕۆژى 2حوزه یرانی2010 به‌ڕێز دكتۆرعه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نووسینگه‌ى خۆى له دیوانى وه‌زاره‌تدا سه‌رپه‌رشتى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ژوورى عه‌مه‌لیاتى كۆنتڕۆڵى جۆرى كرد كه پێهاتووه له نوێنه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كانى پلاندان وناوخۆ و دارایى وته‌ندروستى و بازرگانى پیشه‌سازى و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ژووره بازرگانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌درێژى باس ئه‌رك و كاره‌كانى ژوورى ناوبراو له پێناو باشترین خزمه‌تگوزارى بۆ هاوڵاتییان وكارى پێویست بۆ باشتر كردنى پشكین و هێنانى خوارده‌مه‌نى و رێگه‌گرتن له كه‌ره‌سته‌ى به‌سه‌ر چوو و بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى پێویست و دوباره پێداچوونه‌وه‌ى كارى لێژنه په‌یوه‌ند داره‌كان و پشكین و به‌كارهێنانى هۆكارى پێشكه‌وتوو كرا و بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند بڕیارى پێویست بۆ ڕێكخستنى كاروباره‌كان درا كه دواتر بڵاوده‌كرێنه‌وه.