پلانى ستراتیجى
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ
مه‌کۆی گفتوگۆکان
راپرسی راسته‌خۆ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی هه‌رێمی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پلاندانانى هه‌رێمى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیێه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پلاندانانى ستراتیجى .
پلاندانانى هه‌رێمایه‌تى ئه‌و شێوازه‌یه كه ناوچه‌كانى هه‌رێمێك یان وڵاتێك له پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێداندا له‌به‌رچاو ده‌گرێت بۆ نه‌هێشتنى جیاوازییه ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له نێوانیاندا,وبه‌كارخستنى باشترین رێگا زانستیه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى باشترین به‌كاربردن بۆ سه‌رچاوه سروشتى و مرۆییه‌كان.
به‌كورتى,هه‌وڵدانێكى زانستییه بۆ ئه‌وه‌ى به باشترین شێواز سه‌رچاوه سروشتیه‌كانى هه‌ر ناوچه‌یه‌ك له رێگاى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ى هه‌یه‌تى,به پێى ئه‌و خه‌سڵه‌ته سروشتییانه‌ى كه هه‌ر هه‌رێمێك له ناوچه‌كانى ئه‌و وڵاته پێیه‌وه ده‌ناسرێت.
جیاوازى ناوچه‌كان له رووى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى هه‌یانه ده‌بێته مایه‌ى پێشكه‌وتنى هه‌ندێكیان وه‌ك له‌وانى تر,ئه‌و هه‌رێمانه‌ى كه كه‌متر ده‌وڵه‌مه‌نتره گه‌شه‌ى كه‌متر به خۆیانه‌وه ده‌بینین.پلاندانانى نه‌ته‌وه‌یى گه‌شه‌پێدان بۆ ووڵات بۆ هه‌موو ناوچه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و هاوسه‌نگیش له نێوانیاندا دروستده‌كات و ده‌بێته مایه‌ى گه‌شه‌ى ناوچه‌كان بێئه‌وه‌ى كێبڕكێ و ناودژییان له نێواندا به‌رپا ببێت.
پرۆژه‌كانى پلاندانانى هه‌رێمى كار ده‌كات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئامانجه‌كانى پلاندانانى نه‌ته‌وه‌یى,بۆیه سه‌ركه‌وتنى پلاندانانى نه‌ته‌وه‌یى په‌یوه‌سته به پلاندانانى هه‌رێمى. په‌یوه‌ندى نێوانیان وه‌كو په‌یوه‌ندى نێوان سه‌رچاوه و لقه.بۆیه ته‌واوكارى له نێوان هه‌ردوكیاندا دڵنیایى ده‌به‌خشێته هه‌ردوو ئاستى پلاندانان.
پلاندانانى نه‌ته‌وه‌یى بریتیه له چه‌ندین سیاسه‌ت و هێلى گشتى كه حكومه‌ت پیاده‌ى ده‌كات له هه‌موو بواره‌كاندا تایبه‌تمه‌نده به سیاسه‌ته‌كانى كشتو‌كاڵى و پیشه‌سازى و بازرگانى و په‌روه‌رده‌یى و و ته‌ندورستى، بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ندین ئامانج به‌ده‌ست بهێنێت,له كاتێكدا پلاندانانى هه‌رێمى ئه‌و ئامانجانه بۆ چه‌ندین پرۆژه و راستى وه‌رده‌گێرێت,پاش ئه‌وه‌ى به‌كارى روپێو و شیكردنه‌وه‌ى پێویست هه‌ڵده‌ستێ بۆیه ئه‌گه‌ر پلاندانانى هه‌رێمى پشت نه‌به‌ستێته پلاندانانى نه‌ته‌وه‌یى له رووى ئاراسته‌پێكردنه‌وه لاوازده‌بێت و ره‌نگه له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى گشتیدا ناكۆك بێت، بۆیه هه‌ماهه‌نگى و گرێدانێك به‌رده‌وام له نێوان پلاندانانى هه‌رێمى و نه‌ته‌وه‌یى سه‌رانسه‌رى ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌وه‌ى سه‌ره‌وه تێده‌گه‌ین كه پلاندانانى هه‌رێمى له دوو ئاستدا ده‌بێت:
یه‌كه‌م/ ئاستى هه‌رێمى نه‌ته‌وه‌یى ( له‌هه‌رێمه‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌یى).
دووه‌م/ ئاستى ناوخۆى هه‌رێمه‌كه( له‌هه‌رێمه‌كه‌وه بۆ ناوخۆى)
-1ئاستى یه‌كه‌م پلاندانانى هه‌رێمى نه‌ته‌وه‌یى به ئامانجى دروستكردنى جۆرێ له (هاوسه‌نگی هه‌رێمییه)و ده‌ربازبوونه له‌و ناهاوسه‌نگییه‌ى كه له رێگاى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌له‌به‌ره‌ى له نێوان شوێنه پێشكه‌وتووه‌كان و دواكه‌وتووه‌كاندا هه‌یه.مه‌به‌ست گرێدانى هه‌ر ناوچه‌یه‌كه به پلانى نه‌ته‌وه‌یى و هه‌ماهه‌نگیكردنه له نێوان هه‌رێمه جیاوازه‌كانى وڵاتێكدا.
-2ئاستى دووه‌م كه پلاندانانى هه‌رێمی ناوخۆییه گرنگى به ناوه‌وه‌ى ناوچه‌كه ده‌دات له رێگاى دابه‌شكردنێكى باشى سه‌رچاوه‌كان و سوود وه‌رگرتن لێیانه‌وه بۆ هه‌موو شوێنه‌كانى تر، پاشانیش ئه‌و سه‌رچاوانه به ده‌رفه‌ته‌كانى كار و گه‌شه‌پێدانى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ژینگه‌یى ئه‌و هه‌رێمه‌وه گرێده‌درێت.بۆ ئه‌وه‌ى جیاوازى له نێوان هه‌رێمه‌كاندا نه‌هێشترێن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پلان دانانى هه‌رێمى له‌م به‌شانه پێك دیت:-
- 1به‌شى دیاری كردنى شوێنى پیشه‌سازى وشاره نوێیه‌كان
2-به‌شى په‌ره‌پێدانى ناوچه‌یی له كوردستان
-3 به‌شى مه‌ڵبه‌ندى گه‌شه‌و پلانه‌كانى نیشته‌جێ كردن
- 4 به‌شى بڵاوكردنه‌وه‌ى وه‌به‌رهینه‌ران