
ڕۆژی چوارشەمە 24-7-2019 له‌دیوانی وه‌زاره‌ت دكتۆر دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانان بەمەبەستی تاوتوێكردنی پلان و بەرنامەی چوار ساڵی داهاتوو له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌زاره‌ت كۆبووەوە.
له‌و كۆبوونەوەیە بە وردی باس له كارنامه‌ی چوارساڵی داهاتوو و كاره‌كانی وه‌زاره‌ت و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی و پلان و سیاسه‌تی وه‌زاره‌ت كرا، له‌و پێناوه‌ش وه‌زیری پلاندانان رایگەیاند پێویسته هه‌موو به‌رێوه‌به‌رانی گشتی هه‌ماهه‌نگ و هاوكاری یه‌كتر بن بۆ سه‌رخستنی كارنامه‌ی وه‌زاره‌ت و حكومه‌ت"
د. دارا ڕەشید گوتیشی ئەركی ئێمەیە بە بەرپرسیاریەتییەوە پلانی ورد‌و ستراتیژیمان هەبێ بۆ سەرجەم سێكتەرە جیاوازەكان و ناوچەكانی كوردستان.. له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌باره‌ی دیدگای2020 كرا كه وه‌زاره‌ت وه‌ك پلانی ستراتیژی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم دایرشتوە. بۆ ئێستاش بەپێویست زانرا پلانی 2030 ئامادەبکرێت بۆ ئەوەی پێشکەشی حکومەتی هەرێم بکرێت. دواتر دكتور دارا ره‌شید باسی له زه‌روره‌تی پلانی ستراتیژی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه وه‌زاره‌ت رۆڵی گرنگی ده‌بێت له دارشتن و دانانی میكانیزمێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
پاشان به‌رێوه‌به‌رانی گشتی باسیان له‌كاره‌كانیان كرد و چه‌ندین پێشنیار و راو سه‌ره‌نجیان خسته‌روو به‌ئامانجی زیاتر پیشخستنی پلان و كاری وه‌زاره‌ت. له‌كۆتاییش وه‌زیری پلاندنان بریاریدا كۆبونه‌وه‌كان به‌شێوه‌ی ده‌وری به‌رده‌وام بێت بۆ ئەوەی كار و پرۆژه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.