
ئەمڕۆ
١٩/١٢/٢٠١١ بەڕێز دکتۆر عەلی سندی وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد
لە خاتوو (فیۆنا مەکلونی) بەرپرسی نووسینگەی هابیتات لە هەرێمی کوردستان.
لەسەرەتای
کۆبوونەوەکەدا خاتوو مەکلونی باسی لە پلانی رێکخراوی هابیتات کرد بۆ ساڵی ٢٠١٢ و
ئەو پرۆژە هاوبەشانەی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان جێبەجێیان دەکەن.
وەزیری
پلاندانان باسی لە گرنگی هاوکاری نێوان هەردولا کرد، بەتایبەتی لەم قۆناغەدا کە
حکومەت توانای تەمویلی پرۆژەکانی هەیە بەڵام پێویستی بە هاوکاری تەکنیکی رێکخراوی
وەک هابیتات دەبێت.
جێگەی ئاماژەیە
وەزارەتی پلاندانان و هابیتات پرۆژەیەکی هاوبەشیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی
نیشتەجێبوون و دارشتنی ستراتیژی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان.