
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 25-8-2019 له‌دیوانی وه‌زاره‌ت د. دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانان پێشوازی كرد له د. به‌شیر حداد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
له‌سه‌ره‌تای دانیشته‌كه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ستایشی هه‌وڵ و كاره‌كانی وه‌زیری پلاندانانی كرد كه له‌ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربونی توانیویه‌تی لیهاتوانه ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات" له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری پلاندانان رۆڵی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی به‌رزنرخاند به‌تایبه‌ت بۆ داكۆكی كردن له‌مافه‌كانی گه‌لی كورد. پاشان باس له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدادكرا به‌تایبه‌ت دوای سه‌ردانی وه‌فدی هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌كان.
له‌به‌شێكی تری دانیشتنه‌كه وه‌زیری پلاندانان رۆڵی نوینه‌رانی كوردی له‌به‌غداد به‌گرنگ وه‌سفكرد بۆ داكۆكی كرد له‌مافه‌كانی دانیشتوانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌ك ته‌واوی نوێنه‌رانی كورد به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌ی ئێستا كه هه‌رێم و به‌غداد نیه‌تی چاره‌سه‌ری كیشه‌كانیان هه‌یه.
دواتر گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆژه یاسایی بودجه كرا كه بریاره له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت له‌و پێناوه‌ش وه‌زیری پلاندانان به‌پێویستی زانی له دارشتنی پرۆژه یاسایی بودجه كورد رۆڵێ گرنگی خۆی بگێرێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك شه‌فافیه‌ت له‌جێبه‌جێ كردنی هه‌بێت.