
ئه‌مڕۆ 23-4-2013 به ئاماده‌بوونى د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، و د. پیته‌ر باچله‌ر، به‌رپرسى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) له عیراق، له هۆڵى كۆبوونه‌وه‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى كه‌رتى گشتى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیمى ته‌كنیكى ئاژانسه جیاوازه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له UNDP ،UNFPA ، UNICEF، UNESCO، UN Women، UNHABITAT، WHOو ESCWA به‌شداربوون، هه‌روها ژماره‌یه‌ك له به‌رپرس و نوێنه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كانى پلاندانان، ته‌ندروستى، په‌روه‌رده و شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار تیایدا ئاماده‌بوون.
مه‌به‌سه‌ت له‌م كۆبوونه‌وه پێشكه‌شكردنى پریزێنته‌یشنێكى تێروته‌سل بوو له‌لایه‌ن UN له‌سه‌ر پڕۆگرامى چاكسازى له كه‌رتى گشتى، وتاوتوێكردنى ده‌ره‌نجامه‌كانى قۆناغى یه‌كه‌م، و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى كه پێویسته بنرێن بۆ جێبه‌جێكردنى نه‌خشه‌ڕێگاى قۆناغى دووه‌م كه دواى ماوه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته وارى جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌م پڕۆگرامه بواره‌كانى باشتركردنى راژه‌ى مه‌ده‌نى، په‌روه‌رده، ته‌ندروستى، ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ، و زۆر بوار و خزمه‌تگوزارى تر كه حكومه‌تى هه‌رێم پێشكه‌شى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى ده‌كات له‌خۆ ده‌گرێت. دواتر گفتوگۆیه‌كى چڕ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كرا و راو بۆچوونه‌كان ئاڵوگۆڕكران.
د. على سندى، كه له هه‌ر سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ئه‌م پڕۆگرامه سه‌رپه‌رشتى ده‌كات و گفتوگۆكان له‌گه‌لأ ئاژانسه‌كانى UN به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئاماژه‌ى كرد كه ئامانجى ئه‌م پڕۆگرامه بۆ باشتركردنى كه‌رتى گشتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه، هه‌روه‌ها وه‌زیرى پلاندانان جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى بوون و به‌رده‌وامبوونى ئه‌م جۆره پڕۆگرامه كرد بۆ ئایینده‌ى هه‌رێمى كوردستان.