
به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى دوایین پێشهاته‌كان و ره‌وشى مرۆیى ئاواره و لێقه‌وامانى شه‌نگال و ده‌شتى نه‌ینه‌وا به‌تایبه‌تى له پارێزگاى دهۆك، ڕۆژى 19/8/2014، به ئاماده‌بوونى كارل بیلت، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وو‌ڵاتى سوید، و كرستالینا جۆرجیڤا، نێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ كاروبارى هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى و هاوكارییه مرۆییه‌كان، وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه، و نوێنه‌رانى هه‌ر سێ پارێزگاى هه‌رێم، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوان له ته‌لارى سعد عبدالله له هه‌ولێر سازكرا.
د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانان، ستایشى رۆلى ووڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپاى كرد له به‌هاناهاتنى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان، و كۆمه‌ڵێك داتا و زانیارى بۆ شاندى ناوبراو خسته‌ڕوو و جه‌ختى كرده‌وه كه قه‌باره‌ى پێداویستیه‌كان زۆر له تواناى حكومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان گه‌وره‌تره، و داواى لێ‌كردن كه به‌په‌له به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه بۆ دابینكردنى پێداویستیه‌كان دابڕێژن. و راشیگه‌یاند كه بڕینى بودجه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تى به‌غداوه بارودۆخه‌كه‌ى ئاڵۆزتركردوه.
سه‌باره‌ت به ره‌وشى ته‌ندروستى، د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیرى ته‌ندروستى، پێداویستیه‌كانى نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستیه‌كان روونكرده‌وه و ئاماژه‌ى كرد كه ژێرخانى ته‌ندروستى هه‌رێم كه‌وتۆته ژێر بارێكى قورسه‌وه، و ئه‌گه‌ر یارمه‌تى نه‌درێن كێشه‌كان قوولأتر ده‌بنه، به‌ڵام له‌گه‌لأ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ى له تواناى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بێت ده‌یخه‌ینه خزمه‌تى ئاواره‌كان. دواتر وه‌زیر و به‌رپرسه‌كانى تر راوبۆچوونى خۆیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان خسته‌ڕوو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوید ستایشى رۆلى حكومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان كرد كه به‌شێوه‌یه‌كى كه‌م وێنه به‌ده‌نگ ئه‌و قه‌یران و گرفتانه هاتوون. هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه هاتنیان بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆ نیشاندانى پاڵپشتى یه‌كێتى ئه‌وروپایه بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ئاشنابن به بارودۆخه‌كه و ده‌ستنیشانكردنى پێداویستیه مرۆییه‌كان به‌مه‌به‌ستى دابینكردنیان له نزیكترین كاتدا.