
ئه‌مڕۆ 8-8-2012، دكتۆر على سندی، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى كرد له خاتوو ماریا هیلین بركنل، به‌رپرسى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له عیراق،و شاندی یاوه‌رى.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پڕۆژه‌و چالاكیه‌كانى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له هه‌رێمى كوردستان كرا كه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تى پلاندانان ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌روه‌ها گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر داڕشتنى سیاسه‌تێك بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش له نێوان كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت كه له‌گه‌لأ هه‌لومه‌رجى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان بگونجێت و ببێته مایه‌ى ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژانه به باشترین شێواز و به‌پێى ستانده‌رده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له كۆتاییدا جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامى نێوان هه‌ردوو لایه‌ن كرایه‌وه بۆ پێشكه‌شكردنى پڕۆژه‌ى زیاتر و باشتر كه خزمه‌ت به هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بگه‌ینێت.