
رۆژى دووشه‌ممه 2-7-2012، وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێوره‌سمى راگه‌یاندنى ده‌ره‌نجامى سێ رووپێوى گرنگى بۆ هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدا كه بریتین له: رووپێوى فره‌نیشانده‌رى هێشوویی (MICS4) كه بۆ جارى چواره‌م له عیراق ئه‌نجامده‌درێت، رووپێوى تۆڕى زانیارى عیراقی (IKN)، و رووپێوى تایبه‌ت به بارى كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندروستى ئافره‌ت له عیراق (I-WISH)، كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان و ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامار له عیراق به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى ژماره‌یه‌ك ئاژانس و رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى له نێوانیانداUNICEF و UNDP و WHOو هى تر.
سه‌ره‌تا وه‌زیرى پلاندانان ووتاری ده‌ستپێكى پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ى به ده‌ره‌نجامى رووپێوه‌كاندا و جه‌ختى كرده سه‌ر گرنگى ئه‌م ده‌ره‌نجامانه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌ڕپێكراوى داتا له هه‌رێمى كوردستان. دواتر د. مارزیو بابیل، به‌رپرسى رێكخراوى یونسیف له عیراق، وورده‌كارى گرنگترین ده‌ره‌نجامى رووپێویه‌كانى خسته‌ڕوو. له‌كۆتایی رێوره‌سمه‌كه‌دا، كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى بۆ وه‌زیرى پلاندانان سازكرا كه تیایدا وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى رۆژنامه‌نووسانى كه‌ناڵه جیاجیاكانى راگه‌یاند دایه‌وه.