
ڕۆژی ١٦ى نیسانى ٢٠١٨ له‌سه‌ر بانگهێشتى وه‌زاره‌تى ئابوورى توركیا شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه پێكهاتبوون له به‌رێزان د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، عبدالسلام هه‌ركى، به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا، شێروان ئه‌سعه‌د، بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانان، زاگرۆس فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى گشتى پلاندانانى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان له وه‌زاره‌تى پلاندانان، هه‌روه‌ها سیروان محمد، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم، به‌شداریانكرد له كۆنگره‌ى جیهانى ئیداره‌دانى كارسازى ٢٠١٨ ، كه نزیكه‌ى سێ هه‌زار كه‌س له ١٧٠ ووڵات به‌شداریان تێداكردوه‌و تاكو ١٩ى ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت. له ڕۆژى یه‌كه‌مى كۆنگره‌كه‌دا د.على سندى، به‌جیا له‌گه‌ڵ نیهات زه‌ینه‌كچى، وه‌زیرى ئابوورى توركیا كۆبۆوه‌و گفتوگۆیان له‌باره‌ى چۆنیه‌تى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌شه‌كانى دیكه‌ى عیراق له‌گه‌ڵ توركیادا كرد. هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه له‌وه‌ى كه ئاسانكارى ته‌واو بكرێت بۆ بازرگانانى تورك تا كارگه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان به‌گه‌ڕ بخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى كه هه‌م ئه‌وان سوودمه‌ند بن و هه‌م هه‌رێمى كوردستانیش به‌تایبه‌تى له بوارى ڕه‌خساندنى هه‌لى كار. شایه‌نى باسه له‌م بواره‌دا هه‌نگاوی باش نراوه به‌و پێیه‌ى كه كۆمه‌ڵیك كارخانه له هه‌رێمى كوردستان دامه‌زراون، ئه‌گه‌ر چى به‌هۆى ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى كه له نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا دا هه‌یه كه هه‌ندێك كێشه هاتۆته پێش، به‌لام ئومێد ده‌كرێت به زوویى ئه‌و كێشانه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌ر له‌میانه‌ى به‌شداریى شانده‌كه‌ى هه‌رێم، زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌شداربووانى كۆنگره‌كه ئه‌نجامدا، به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا له كۆنگره‌كه‌دا گوتارێكى پێشكه‌شكرد، دواتر له‌گه‌ل شاندى هه‌رێم دیدارێكیان سازکرد.
