
ئه‌مڕۆ 17-6-2012، به سه‌رپه‌رشتى و ئاماده‌بوونى دكتۆر على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوان له هۆڵى كۆبوونه‌وه‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانان سازكرا له‌گه‌لأ تیمێكى پسپۆرانى سه‌ر به به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان UNDPبه سه‌رۆكایه‌تى میشێل دیل بون‌و.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیمی پسپۆره‌كان راپۆرتێكیان پێشكه‌شكرد سه‌باره‌ت به‌و كارانه‌ى ئه‌نجامیان داوه له هه‌رێمى كوردستان كه هه‌ڵسه‌نگاندنێكى ته‌واوى ژێرخانى هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته‌روو به ده‌ستنیشانكردنى بۆشایى و به‌ره‌نگارییه‌كان و دیاریكردنى باشترین رێگه‌چاره بۆ بونیاتنانه‌وه‌ى ژێرخانى هه‌رێم. شایانى باسه به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كاره‌كانیان، تیمی ناوبراو سه‌ردانى هه‌ر سێ پارێزگاكانى هه‌رێمیان كرد و له‌گه‌لأ چه‌ندین به‌رپرس و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستى ئاشنابوون و لێكۆڵینه‌وه له كێشه و گرفته‌كانیان.
له باره‌ى ئامانج و ده‌ره‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ى زیاترى پێشكه‌شكرد ....