دهربارهی وهزارهتی پلاندانان
ئاگادارکردنهوهی ئێمهیڵ
مهکۆی گفتوگۆکان
راپرسی راستهخۆ
ب.گ. بودجهی وەبەرهێنان
ئەم بەڕێوەبەرێتییە گشتیە پلان دادەنێت بۆ وەبەرهێنانی حکومی و پێشنیاری تەمویل دەکات بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان، وەک بەشێک لە بودجەی ساڵانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان. پاشان دابەشی دەکات بەسەر کەرت و ناوچە گوندنشین و شارنشینە جیاوازەکاندا. لەکاتی دابینکردنی تەمولیدا بۆ پرۆژەکان، ئەم بەڕێوەبەرێتییە گشتییە ئەولەویەت دەدات بەو پرۆژانەی کە پێشتر تەمویل کراون لەلایەن بودجەی وەبەرهێنانەوە. ئەمەش ئەنجام دەدرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکاندا، هەروەها بەدواداچوون دەکات بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان.
بەپێی یاسای وەزارەتی پلاندانان، بەڕێوەبەرێتی گشتی پلانی بودجەی وەبەرهێنان لەم بەڕێوەبەرێتیانە پێکدێت:
· بەڕێوەبەرێتی لێکۆڵینەوە لە ئەولەیەتی پرۆژەکان
· بەڕێوەبەرێتی دابەشکردنی پرۆژەکان (بەپێی پێگەی جوگرافی)
· بەڕێوەبەرێتی لێکۆڵینەوە لە شایستەیی پرۆژەکان