
ئه‌مڕۆ 25-2-2013، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له به‌ڕێز د. ستیڤن ریمه‌ر، به‌رپرسى كه‌رتى تایبه‌تى بانكى نێوده‌وڵه‌تى و شاندى یاوه‌رى.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له چۆنیه‌تى به‌ره‌وپێشبردنى كه‌رتى تایبه‌ت كرا له رووى یاسایى و میكانیزمى بهڕێوهبهردنیهوه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆ له‌سه‌ر دامه‌زراندنى یه‌كه‌یه‌كى تایبه‌ت كرا بۆ پێداچوونه‌وه‌ى گشت یاسا و رێنماییه‌كانى په‌یوه‌ندیدارن به به‌ڕێوه‌به‌ردن و رێكخستنى كارى كه‌رتى تایبه‌ته‌وه. وه‌زیرى پلاندانان ئه‌م كاره‌ى به هه‌نگاوێكى گرنگ وه‌سفكرد كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامى ده‌دات بۆ دروستكردنى ژینگه‌یه‌كى له‌بار و گونجاو بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانى كه‌رتى تایبه‌ت تاكو رۆڵى كاریگه‌رتر ببینێت له بنیاتنانه‌وه و گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمى كوردستان، له‌م بواره‌شدا بانكى نێوده‌وڵه‌تى هاوكارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات له رووى ته‌كنیكیه‌وه.