بهڕێوهبهرايهتی گرێبهسته گشتييهكان
ئاگادارکردنهوهی ئێمهیڵ
مهکۆی گفتوگۆکان
راپرسی راستهخۆ
پرۆژەی نوێکردنەوەی سیستمی کارگێڕی دارایی گشتی - PFM
لە نێو ئەو قەرزەی کە بانکی نێودەولەتی بە حکومەتی عیراقی فیدراڵی داوە بۆ پرۆژەی "نوێکردنەوەی سیستمی کارگێڕی دارایی گشتی - Modernization of Public Financial Management Systems"، بەشێکی قەرزەکە تەرخانکراوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەمان مەبەستی سەرەوە. وەزارەتی پلاندانان بەشێک لەو قەرزە بۆ پەرەپێدان و نوێکردنەوەی سیستمی گرێبەستە گشتیەکان لە هەرێمی کوردستان.
پلانی وەزارەتی پلاندانان بۆ کەڵک وەرگرتن لەو قەرزە بریتیە لە:
یەکەم: جێبەجێکردنی پرۆژەی راهێنانی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی لەسەر بەڵگەنامە ستانداردەکانی گرێبەستکردن (SBDs).
دووەم: ئامادەکردنی بەڵگەنامەیەکی ستاندارد بۆ گرێبەستکردن لەسەر شێوازی (ڕێککەوتنی چوارچێوەیی – Framework Agreement ).
سێیەم: ئامادەکردنی بەڵگەنامەیەکی ستاندارد بۆ گرێبەستکردن بۆ پرۆژەکانی (پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ناراوێژکاری – Non Consultancy Services ).
چوارەم: وەرگێڕانی رێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە گشتیەکان ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠١٦ بۆ سەر زمانی کوردی.
پێنجەم: دانانی بەرنامەیەکی راهێنانی ئەلیکترۆنی لەسەر گرێبەستە گشتیەکان (E- Learning Courses ).