
ئه‌نكه‌ره، توركیا – ڕێزدار د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، و ڕێزدار د. جه‌وده‌ت یه‌ڵماز، وه‌زیرى په‌ره‌پێدانى توركیا، له ئه‌نكه‌ره ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كى دوولایه‌نى و مێژووییان واژووكرد، به ناونیشانى پڕۆگرامى هاوكارى په‌ره‌پێدانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا. پڕۆگرامه‌كه بریتیه له نزیكه‌وه هاوكاریكردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى توركیا له بوارى په‌ره‌پێدانى ته‌ندروستى، په‌روه‌رده، گواستنه‌وه، هاوبه‌شى كردنى نێوان كه‌رتى گشتى و كه‌رتى تایبه‌ت، له‌گه‌ڵ كه‌رته‌كانى به‌یه‌كه‌وه به‌ستنى كۆمه‌ڵایه‌تى له هه‌رێمى كوردستان. بڕیار وایه پڕۆگرامه‌كه له مانگى ئابى 2013 ده‌ستپێبكات و قۆناغى یه‌كه‌مى بۆ سێ مانگ به‌رده‌وام بێت.
ڕێزدار د. على سندى ئه‌وه‌ى ڕوونكرده‌وه كه واژووكردنى ڕێكه‌وتنامه‌كه دیاریكردنى خاڵێكى نوێى وه‌رچه‌رخانه بۆ هاوكاریكردنى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ حكومه‌ت له نێوان هه‌ولێر و ئه‌نكه‌ره ئه‌ویش دواى سه‌ده‌یه‌ك له گه‌شه‌كردنى ئابوورى و په‌یوه‌ندى ڕامیارییه‌وه دێت. هه‌روه‌ها به‌رێزیان له درێژه‌ى ووته‌كه‌یدا ئه‌وه خسته‌ڕوو كه ده‌كرێت حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سوودى زۆر له شاره‌زایى توركیا وه‌ربگرێت له بوارى په‌ره‌پێدان و له هه‌مان كاتیش‌دا به په‌رۆشه‌وه ده‌ڕوانێته جێ به‌جێ كردنى پێكهاته جوراوجۆره‌كانى ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه، و ده‌رئه‌نجامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانیان، و هه‌روه‌ها هاوكارییه‌كى به‌رده‌وام و توكمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌ره‌پێدانى توركیا.
سه‌باره‌ت به پڕۆگرامى هاوكارى په‌ره‌پێدان له نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا
پڕۆگرامى هاوكارى په‌ره‌پێدان له نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا له دوایى زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه دێته‌بوون، كه له نێوان به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى په‌ره‌پێدانى توركیا و وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى ساڵى 2012 له ئه‌نكه‌ره و هه‌ولێر ئه‌نجامدارون. له‌م كۆبوونه‌وانه بڕیاردرا كه چوارچێوه‌یه‌ك دابڕێژرێت بۆ ئاسانكردنى هاوكارى زیاتر له بوارى په‌ره‌پێدان له نێوان هه‌ردوو لایه‌نه‌كه.
له ڕێگاى ڕاوێژكردنه‌وه چوارچێوه‌كه وه‌ك "پڕۆگرامى هاوكارى په‌ره‌پێدان له نێوان توركیا و هه‌رێمى كوردستان" داڕێژرا و به زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیاردرا كه ئه‌و بوارانه‌ى هاوكاریكردن كه پێویسته له ده‌ستپێكدا تیشكیان بخرێته‌سه‌ر بریتى بن له: په‌روه‌رده، گواستنه‌وه، ته‌ندروستى، شێوازه‌كانى هاوبه‌شیكردنى نێوان كه‌رتى گشتى و كه‌رتى تایبه‌ت، له‌گه‌ڵ پڕۆگرامه‌كانى پشتگیریكردنى كۆمه‌ڵایه‌تى.
ڕێكه‌وتنامه‌كه له 13ى حوزه‌یرانى 2013 له ئه‌نكه‌ره مۆركرا. قۆناغى یه‌كه‌مى 10 سه‌ردان و وۆركشۆپى لێكۆڵینه‌وه‌یى بۆ به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌خۆده‌گرێت كه له چه‌ندین شوێنى جۆراوجۆرى توركیا ئه‌نجام ده‌درێن. له‌وێوه، به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كانیان كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به پله‌ى یه‌كه‌م بزانن چۆن توركیا توانیویه‌تى ڕووبه‌ڕووى كێشه‌ى نێو ئه‌و بوارانه ببێته‌وه كه تیشكیان خراوه‌ته سه‌ر. سه‌ردانى دواین لێكۆڵینه‌وه‌ش له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2013 ئه‌نجام ده‌درێت، له‌و كاته‌ى كه ده‌رئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێن و هه‌روه‌ها قۆناغى دووه‌میش دادڕێژرێت.