
رۆژی 25/5/2013، دكتۆر على سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى كوردستان، به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى ئابوورى جیهانى له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقیا كرد كه له شانشینی ئوردن سازكرا و ماوه‌ى سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت وتیایدا زیاتر له 900 كه‌سایه‌تى سیاسى و خاوه‌ن بڕیار و خاوه‌نكار له زیاتر له 50 ووڵات به‌شدارن.
له میانه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، وه‌زیرى پلاندانان به‌شدارى له گفتوگۆیه‌ك كرد له‌ژێر ناونیشانى (ژێرخان بۆ كێبڕكێى درێژخایه‌ن)، كه چوار له به‌رپرسانى تر‌ى كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت له قه‌ته‌ر، دوبه‌ى، ئوردن و مه‌غریبى له خۆگرتبوو به ئاماده‌بوونى نزیكه‌ى 200 كه‌سایه‌تى له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا و كه‌ناڵى سكاى نیوز العربیه راسته‌وخۆ په‌خشى ده‌كرد، د. على سندى به‌درێژى باسى له ستراتیژیه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد له داڕشتنى ئه‌وله‌ویاتى په‌ره‌پێدانى ژێرخان، و تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ى هه‌رێمى كوردستان له چه‌ند ساڵى رابردوو به‌خۆوه‌ى بینیوه، هه‌روه‌ها جه‌ختى كرده سه‌ر به‌رده‌وامبوونى حكومه‌ت له داڕشتنى ستراتیژیه‌ت و پلانى په‌ره‌پێدان كه بناغه‌كه‌ى گوێگرتن له گه‌ل وپێداویستییهكانیان ده‌بێت، هه‌روه‌ها رێگه به كه‌رتى تایبه‌تى خۆماڵى و هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌دات كه هاوبه‌ش بێت له بونیاتنانى گه‌شه و كێبڕكێى درێژخایه‌ن له هه‌رێمى كوردستان.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى پلاندانان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دووقۆڵى له‌گه‌لأ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت له سه‌رانسه‌رى جیهان ئه‌نجامدا.