پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ
مه‌کۆی گفتوگۆکان
راپرسی راسته‌خۆ
سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى په‌ره‌پێدانى كورستان (KDMS)
a-زانيارى ده‌رباره‌ى سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى په‌ره‌پێدانى كورستان (KDMS)
سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى په‌ره‌پێدانى كورستان (KDMS) ئامرازێكى گشتگیره له‌سه‌ر تۆڕى ئینته‌رنێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان له هه‌موو قۆناغه‌كانى ئاماده‌كردنى بوودجه‌ى ساڵانه. سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى په‌ره‌پێدانى كورستان (KDMS) سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌ڕپێكراوه بۆ زانیارى و داتا له‌سه‌ر پڕۆژه په‌سه‌ندكراوه‌كان و بوجه‌ى پڕۆژه‌كان و گرێ به‌سته‌كان و هه‌ر لایه‌نێكى تری پهیونددار. ئه‌م سیسته‌مه وه‌كو بنكه‌ى زانیارى (Database) كارده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان و هه‌ره‌وها تواناى ده‌رخستنى ڕاپۆرتى ووردى هه‌یه له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشچوونى پڕۆژه‌كان. (KDMS) به‌شدارى ده‌كات له به‌ڕێوه‌بردنى پڕۆژه‌كان به ڕێك و پێكى و شه‌فافیه‌ت و به‌رپرسیاریه‌تى له به‌كارهێنانى بوودجه‌ى گشتى. سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى په‌ره‌پێدانى كورستان (KDMS) به هاوكارى پسپۆڕانى وه‌زاره‌تى پلان دانان – به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بوجه‌ى وه‌به‌رهێنان و UNDP و Synergy International Systems دڕێژراوه.
سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى په‌ره‌پێدانى كورستان (KDMS) له‌سه‌ر سێرڤهرێكى باوه‌ڕپێكراو دانراوه وه ده‌توانیت ڕاسته‌خۆ سه‌ردانى بكه‌یت به‌م ناونیشانه‌ى خواره‌وه:
b-په‌یوه‌ندى بكه به (KDMS)
بۆ زانیارى زیاتر سه‌باره‌ت به سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى كوردستان تكایه په‌یوه‌ندى بكه به به‌ڕێز مهدى عبدالله له ڕێگاى ئه‌م ئیمێله‌وه:
mahdi.abdullah@mop.krg.org