پۆلێن‌کردنی به‌ڵێنده‌ران
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ
مه‌کۆی گفتوگۆکان
راپرسی راسته‌خۆ
ڕێكاره‌كانى ده‌رهێنانى ناسنامه‌ى وونبوو
1. بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگاداری بۆ وونبوونی ناسنامه له رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه و پێشكه‌شكردنی وێنه‌یه‌ك له رۆژنامه‌كه، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسی تایبه‌تمه‌ند سه‌باره‌ت به وونبوونی ناسنامه به نووسراوی فه‌رمی بۆ وه‌زاره‌تی پلاندانان/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلینكردنی به‌ڵێنده‌ران.
2. پێشكه‌شكردنی داواكاری به نووسراوێكی فه‌رمی و له‌سه‌ر كلێشه‌ی كۆمپانیا بۆ دووباره ده‌ركردنی ناسنامه له لایه‌ن خاوه‌ن ناسنامه یان رێپێدراوی یاسایی و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلینكردنی به‌ڵێنده‌ران بكرێت.
3. پێشكه‌شكردنی به‌ڵێنامه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی وونبوو له‌كاتی دۆزینه‌وه‌ی.
4. پێشكه‌شكردنی دوو وێنه‌ی نوێی به‌ڕێوه‌به‌ری رێپێدراوی كۆمپانیا یان به‌ڵێنده‌ر.
5. دانی ره‌سمی ده‌رهێنانی ناسنامه‌ی نوێ.