
هه‌ولێر، 5-8-2012: له میانه‌ى پڕۆژه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى پێداویستیه‌كانى ژێرخانى ئابوورى وكۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه به هاوبه‌شى له نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان UNDP جێبه‌جێده‌كرێت، میشێل دیل بۆنۆ، سه‌رۆكى تیمى پسپۆرانى UNDP كه لایه‌نى سه‌رپه‌رشتیارى جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌ن، راپۆرتى سه‌ره‌تایى ده‌رباره‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى پێشكه‌ش به دكتۆر على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌دا، گفتوگۆیه‌كى چڕ له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان كرا و راسپارده و سه‌رنجه‌كان پێشكه‌شكران بۆ له‌به‌رچاوگرتنیان له كاتى داڕشتنى راپۆرتى كۆتایى پڕۆژه‌كه كه پێشبینی ده‌كرێت له كۆتایى مانگى ئه‌یلولى ئه‌م سالأ ته‌واو بێت.
ئه‌م پڕۆژه كه له مانگى ئایارى ئه‌م سالأ ده‌ستیپێكرد هه‌ڵسه‌نگاندنێكى ته‌واوى ژێرخانى هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته‌روو بۆ ده‌ستنیشانكردنى بۆشایی و پێداویستیه‌كانى ژێرخانى ئابوورى وكۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌تى له بوارى ته‌ندروستى، په‌روه‌رده، كاره‌با، ئاو و ئاوه‌ڕۆكان، كشتوكالأ و ئاودێرى، پیشه‌سازى، نیشته‌جێبوون، ئاوه‌دانكردنه‌وه، گواستنه‌وه، و گه‌شتوگوزار، هه‌روه‌ها باشترین رێگه‌چاره بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌م بۆشاییانه دیاریده‌كات. جگه له بۆشاییه‌كان، پڕۆژه‌كه خاڵه به‌هێزه‌كانى ژێرخانیش دیاریده‌كات به‌مه‌به‌ستى پته‌وكردنى و زیاتر سوومه‌ندبوون لێیان.