
وه‌زیرى پلاندانان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت بۆ دیدگاى 2030 به‌رچاوى حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت روون ده‌بێـت بۆ كاركردن لهسێكتهرهجیاجیاكان، لهمهراسیمێكدا ڕۆژی دوو شه‌مه 3-2-2020 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم یاداشتێكى لێكتێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ (UNDP) واژووكرد " مه‌به‌ست له‌م یاداشته دیدگاى 2030 ى له‌خۆوه ده‌گرێت و وه‌زاره‌تى پلاندانان و حكومه‌تى هه‌رێم له‌وچوارچێوه‌یه هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو داده‌رێژن بۆ كاركردن له‌سه‌ر سێكته‌ره جیاجیاكان"
له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیشدا د.دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانان ئاماژه‌ى به گرنگى دیدگاى 2030 كرد كه ده‌بێـت هۆكارى گرنگیدان به سێكتهركانى تر‌ى هه‌رێم و بوژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابورى هه‌رێم و په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وام و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان كه‌له‌ئاست داخوازیه‌كانى هاوڵاتیان بێت" ووتیشى لاى حكومه‌تى هه‌رێم گرنگه به‌رچاوى روون بێت بۆئه‌وه‌ى بتوانێـت له‌داهاتوو په‌ره‌ى زیاتر به چ سێكتهرهێك بدات به‌شێوه‌یه‌ك له‌م دیدگایه هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى و گه‌شه‌پێدانى خزمه‌تگوزاریه‌كان و فهراههمكردنى ئازادییه‌كان و پێكه‌وه ژیان كارى سه‌ره‌كى ده‌بێت"
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه خاتوو زینه عه‌لى نوێنه‌رى (UNDP) له‌هه‌رێم پاڵپشتى و هاوكاریهكانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه به‌تایبه‌ت له‌رێگه‌ى پاڵپشتى كردنى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت و هه‌نگاونان بۆ جێبه‌جێ كردنى پرۆژه‌ى هاوبه‌ش و پێشكه‌ش كردنى یارمه‌تیه‌كانیان له‌بواره جیاجیاكان.
لهبهشێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى پلاندانان ڕاى گه‌یاند له‌چه‌ند ساڵى رابردوو قۆناغى سه‌ختى دارایى و شه‌رى تیرۆرمان تێپه‌راندن و بهههمووڵى هه‌موولایه‌ك توانرا به‌ربه‌سته‌كان بشكێندرێت"
له‌باره‌ى پرسى سه‌رژمێرى له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان د.دارا ره‌شید ووتى له‌هه‌فته‌ى رابردوو كۆبونه‌وه‌ى فراوان له‌گه‌ڵ لێپرسراوانى به‌غداد ئه‌نجامدراوه و تائیستا ئاماده‌كارى و هه‌نگاوه‌كانى ئه‌م پرسه به‌شیوه‌یه‌كى باش به‌رێوه ده‌چێت و وه‌ك هه‌رێمى كوردستانیش له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چوونى سه‌رژمێرى گشتى یه له‌عێراق به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه به‌ڵام مه‌رج و داخوازى ئێمه له‌و پرۆسه‌یه ئه‌وه‌یه بۆ مه‌به‌ستى سیاسى نه‌بێت و ئامانج لێى په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانى عێراق و هه‌رێم بێت و له‌گه‌ڵ ئاسایى كردنه‌وه‌ى دۆخى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان كه كورد و پێكهاته‌كانى تر ناوچه‌كانیان جێهێشتوه.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌كان وه‌زیرى پلاندانان ڕاى گه‌یاند كارى جدى له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه ده‌كرێت كه گرنگن و داخوازى سه‌ره‌كى هاوڵاتیانن له‌ماوه‌ى رابردووش راپۆرتێكمان ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد له‌باره‌ى هاوبه‌شى كه‌رتى تایبه‌ت و گشتى له پرۆژه ستراتیژیه‌كان كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌رفه‌تى كار و بوژاندنه‌وه‌ى زیاتر ده‌ره‌خسێنێت له‌هه‌رێمى كوردستان.