
ئه‌مڕۆ 7-5-2012، دكتۆر على سندی، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى كرد له خاتوو ماریا هیلین بركنل، به‌رپرسى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له عیراق،و شاندی یاوه‌رى.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پڕۆژه‌و چالاكیه‌كانى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له هه‌رێمى كوردستان كرا كه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تى پلاندانان ئه‌نجام ده‌درێن، به‌تایبه‌تى به‌رنامه‌ى دابینكردنى راوێژكاران كه بانكى ناوبراو ده‌سنیشانیان ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى راوێژكارى به داموده‌زگا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بوارى جۆراوجۆردا، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونى شاره‌زایانى بیانى بۆ باشتر جێبه‌جێكردنى پڕۆژه و كاره‌كانى داموده‌زگاكان. شایانى باسه ئه‌و به‌رنامه‌یه له میانه‌ى ئه‌م رێككه‌وتنه‌یه كه له نێوان وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و بانكى نێوده‌وڵه‌تى ئیمزاكراوه له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنى هاوكارى ته‌كنیكی.
له‌لایه‌كى تره‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیرى پلاندانان پێشوازى كرد له شاندێكى تر‌ى بانكى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رۆكایه‌تى خاتوو كارۆلین وینته‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رنامه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقیا. له‌م دیداره‌دا، باس له پڕۆژه‌ى بانكى نێوده‌وڵه‌تى كرا له بوارى كۆمه‌ڵگادا كه ئه‌میش پڕۆژه‌ى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بهڕاوێژه و تیشك خرایه سه‌ر چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى و گرنگترین ده‌ره‌نجامه‌كانى تا ئێستا، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى قۆناغی داهاتوو. كارۆلین وینته‌ر باسى له‌وه كرد كه هه‌رێمى كوردستان سه‌ركه‌وتووترین نموونه‌ى جێبه‌جێكردنى ئه‌م جۆره پڕۆژه‌یه له ناوچه‌كه‌دا له رووى به‌شدارى كۆمه‌ڵگا و لایه‌نه حكومیه‌كان له هه‌موو رووێكه‌وه. شایانى ئاماژه‌دانه بانكى نێوده‌وڵه‌تى سه‌رپه‌رشتى جێبه‌جێكردنى ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌كات كه له 16 كۆمه‌ڵگا له هه‌ر سێ پارێزگاكانى هه‌رێم و ئیداره‌ى گه‌رمیان و هه‌ندێك له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت.