
به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن ورێگه‌گرتن له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆلێرا كه له‌م دواییه‌ى چه‌ند حاڵه‌تێكى تووشبون له شارى سلێمانى راگه‌یندرا، ئه‌مڕۆ 11-10-2012، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، و د. سید جعفر حسین، به‌رپرسى رێكخراوى ته‌ندروستى نێوده‌وڵه‌تى WHO له عیراق، كۆبوونه‌وه كه تیایدا باس له دوا ره‌وشى ئه‌م كێشه‌یه كرا.
د. سید جعفر دواین راپۆرتى تایبه‌ت به ره‌وشه‌كه پێشكه‌ش به وه‌زیرى پلاندانان كرد و ئاماژه‌ى كرد كه ژماره‌ى تووشبوان ئێستا له دابه‌زیندایه و حاڵه‌ته‌كه‌ش له‌ژێر كۆنتڕۆل دایه. دواتر باس و گفتوگۆى چڕ له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ى به‌رپابوونى په‌تایه‌كه كرا و گرتنه‌به‌رى باشترین رێگه‌چاره‌ى به‌په‌له بۆ چاره‌سه‌ركردن و كۆنتڕۆلكردنى، هه‌روه‌ها به‌رپرسى رێكخراوى ناوبراو ستایشى رۆڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ دابینكردنى ته‌واوى ده‌رمان و پێداویستیه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیرى پلاندانان ستایشى رۆَلى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى كرد و دووپاتى كرده‌وه كه حكومه‌تى هه‌رێمى هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خستۆته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه.