
د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت سوود له ئه‌زموون و شاره‌زایی كه‌سانی پسپۆر وه‌رده‌گرین و هانی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به‌توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ده‌ین بۆ به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر پاڵپشتی كردنی پلانی نیشتمانی بۆ كوردستان.
ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری پلاندانان له‌میانی پێشوازی كردن له د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین سه‌رۆكی ئینستیوتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توێژینه‌وه (مێری) و فاروق جه‌میل وه‌زیری پێشووتری دادی حكومه‌تی هه‌رێم هات، كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 4-8-2019 سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی پلاندانانیان كرد.
له‌دیدارێكدا وه‌زیری پلاندانان باسی له هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت كرد بۆ پێشخستنی سێكته‌ره جیاجیاكان له‌ڕێگه‌ی دانان و داڕشتنی پرۆژه‌و پلانی درێژخایه‌ن بۆ حكومه‌ت و هه‌نگاونان بۆ سوود وه‌رگرتن له كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زا به‌شێوه‌یه‌ك دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌وڵی جدی خۆیان بده‌ن بۆ توێژینه‌وه و ئاماده‌كردنی پلانی ستراتیژی له‌بواره جیاجیاكان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نیستیوتی مێری بۆ توێژینه‌وه هه‌موو پاڵپشتی و هاوكاری ئه‌نیستیوت بۆ وه‌زیری پلاندانان و وه‌زاره‌ت دووپاتكرده‌وه به‌ئامانجی زیاتر خزمه‌تكردن و ده‌ستنیشانكردنی پلان و به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سێكته‌ره جیاجیاكان.
فاروق جه‌میل وه‌زیری پێشوی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ووته‌كدا رۆڵ و ئه‌ركی وه‌زاره‌تی پلاندانانی به‌گرنگ وه‌سف كرد بۆ درێژه‌دان به كار و پرۆژه‌كانی حكومه‌ت و گه‌یاندنی سوود و شاره‌زایی به دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت.
هاوكات وه‌زیری پلاندانان ڕایگه‌یاند لێكۆڵه‌ڕان و توێژه‌ران هانده‌ده‌ن له‌بواری توێژینه‌وه‌ی زانستی و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی زانستی گونجاو هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم بن له چاره‌سه‌ركردن و بنبڕكردنی كێشه‌كان.