
ئه‌مڕۆ 15/12/2013، د. على سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له سۆهى هارا، به‌رپرسى ئاژانسى ژاپۆنى بۆ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى (JICA) له عیراق، و شاندى یاوه‌رى.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له كار‌و پڕۆژه‌كانى جایكا له هه‌رێمى كوردستان كرا كه ئێستا له‌ژێر جێبه‌جێكردندان له بواره‌كانى ئاو و ئاوه‌ڕۆ، كاره‌با، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى خوله‌كانى راهێنان كه له ژاپۆن و ژماره‌یه‌ك ووڵاتانى جیهانى سازده‌كرێن، هه‌روها پێشكشكردنى هاوكارى ته‌كنیكی بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكالأ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌كانى داهاتووى جایكا بۆ ساڵى 2014، ئێستا دوو پڕۆژه له ژێر لێكۆڵینه‌وه دایه كه بریتین له پێشكه‌شكردنى راوێژكارى بۆ پڕۆژه‌ى ئاوه‌ڕۆى هه‌ولێر، هه‌روه‌ها قۆناغى دووه‌مى بونیاتنانه‌وه‌ى كه‌رتى كاره‌باى هه‌رێم، ئاماژه‌ش درا كه ئه‌م دوو پڕۆژه له رێگه‌ى قه‌رزى ژاپۆنى بۆ عیراق ئه‌نجام بدرێن.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیرى پلاندانان وێراى ده‌ربڕینى سوپاسگوزارى بۆ حكومه‌ت و گه‌لى ژاپۆن و ئاژانسى ناوبراو، جه‌ختى له‌سه‌ر وپته‌كردنى هاوكارى و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو لایه‌ن كرده‌وه، هه‌روه‌ها فراوانكردنى به‌رنامه‌كان كه بوارى زیاتر له‌خۆبگرێت له‌به‌ر پێویستى ژێرخانى هه‌رێمى كوردستان.