له ڕێكه‌وتی 13-5-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له شۆهى هارا، به‌رپرسى ئاژانسى ژاپۆنى بۆ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى (جایكا) له عیراق وشاندی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له میانه‌ى سه‌ردانى سه‌رۆكى ئاژانسى جایكا بۆ هه‌رێمى كوردستان سازكرا، ئاژانسى ناوبراو دوایین بارى پڕۆژه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان كه له ئێستادا له ژێر جێبه‌جێكردندان خسته‌ڕوو كه بریتین له دروستكردنى پڕۆژه‌ى ئاو له شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه، و پڕۆژه‌ى بونیاتنانه‌وه‌ى كه‌رتى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان. شایانى باسه ئه‌م پڕۆژانه له‌سه‌ر قه‌رزى ژاپۆنى بۆ عیراق جێبه‌جێده‌كرێن. هه‌روه‌ها دوو پڕۆژه‌ى تر له كه‌رتى كشتوكالأ له‌ژێر جێبه‌جێكردندان كه یه‌كێكیان تایبه‌ته به باشتركردن و فراوانكردنى ته‌كنه‌لۆجیاى ره‌زگه‌رى له هه‌رێمى كوردستان و پڕۆژه‌ى دووه‌م باشتركردنى به‌رهه‌مهێنانى گه‌نمه كه به‌شى پێداویستى ناوخۆى هه‌رێم بكات. ئه‌مه و جگه له كار‌و چالاكیه به‌رده‌وامه‌كانى تر‌ى وه‌ك شاندكردنى كارمه‌ندانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ وو‌ڵاتى ژاپۆن و چه‌ندین وو‌ڵاتى تر به مه‌به‌ستى مه‌شق و راهێنان پێكردنیان له بوارى جۆراوجۆردا، كه تاكو ئێستا زیاتر له 700 كارمه‌ندیان شاندكردووه.
وه‌زیرى پلاندانان ستایشى ئاژانسى ناوبراو و ووڵاته‌كه‌ى كرد له به‌رامبه‌ر هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان داواى كرد كه به‌رده‌وام بن له ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى زیاتر بۆ خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان.