پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ
مه‌کۆی گفتوگۆکان
راپرسی راسته‌خۆ
فه‌رمان و ڕێنمایى كۆتایى هێنان به پڕۆژه‌كان
له پێناو هاوكارى كردنى ئه‌و كۆمپانیا‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ى كه به‌هۆى قه‌یرانى دارایى هه‌رێمى كوردستان و دواكه‌وتنى پێشینه‌كانیان ناتوانن به‌رده‌وام بن بۆ ته‌واو كردنى ئه‌و پڕۆژانه‌ى حكومه‌ت كه پێیان سپێردراوه، بڕیارماندا به :
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانێكى دهركراوهى كه ئاماژه به كۆتایى هێنان و پێدانى ماوه‌ى زیدهكى ده‌كات، وه‌زاره‌تى پلاندانان و وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى ڕێنمایى پێویستى دهركراووه لهسهرفهرمانى ئاماژه‌پێكراو كه ده‌بێت داموو ده‌زگاكانى حوكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندى بن بۆ كۆتایى هێنان به پڕۆژه‌و پێدانى ماوه‌ى زێدهكى.تكایه بفه‌رمون به كلیك كردن له‌سه‌ر ئه‌م لینكانه‌ى خواره‌وه بۆ زانیارى زیاتر له‌سه‌ر1-فه‌رمانى سه‌رۆكى حكومه‌ت 2-ڕێنمایى ژماره 1 وه‌زاره‌تى پلاندانان 3-فۆرمى كۆتایى پێهێنان به پڕۆژه
1-فه‌رمانى سه‌رۆكى حكومه‌ت ژماره 9051 له 29/11/2015
2- ڕێنمایى ژماره 1 وه‌زاره‌تى پلاندانان 5/11/2016
3-فۆرمى كۆتایى پێهێنان به پڕۆژه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم.
4-ڕونكردنه‌وه‌ى ڕێنمایى ژماره 1 وه‌زاره‌تى پلاندانان 7/1/2016
بۆ زانیارى ووردتر یان ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته تكایه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه له ڕێگه‌ى ئیمهیل یان سه‌ردان كردنى ئێمه له وه‌زاره‌تى پلاندانان له هه‌ولێر.