
له چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى په‌ره‌پێدانى تواناسازى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم- خولى دووه‌م، وه‌زاره‌تى پلاندانان ناوى كاندیدكراوانى كۆنترۆلى جۆرى راده‌گه‌یه‌نێت كه له خواره‌وه ئاماژه‌ی بۆ كراوه وه‌كو ئه‌نجامى به‌رایی، ئه‌مه‌ش پاش وردبینى كردنى دۆكیومێنتهكانى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه له لایه‌ن ده‌زگاكه خۆیانه‌وه وه‌كو كاندیدكراو بۆ وه‌زاره‌تمان ڕه‌وانه‌كرابوو.
ئێمه له خواره‌وه ئه‌و زانیاریانه‌مان بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا ناوی سیانى، شوێنى كاركردن، پسپۆریی به‌ده‌ستهاتوو، بڕوانامه و پسپۆریی داواكراو، وه كۆى خاڵه‌كان كه هه‌ر كاندیدێك به ده‌ستى هێناوه له كاتى كێبڕكێدا.
بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه ناویان ده‌رنه‌چووه و هه‌ست ده‌كه‌ن مافیان خوراوه، یاخود ئه‌وانه‌ى كه ناویان ده‌رچووه و هه‌ڵه‌یه‌ك به‌دی ده‌كه‌ن له‌و زانیاریانه‌ى كه بڵاومان كردۆته‌وه، ده‌توانن له رۆژى 24-5-2012 تاوه‌كو رۆژى 30-5-2012 سكاڵاكانیان بنێرن. سكاڵاكان راسته‌وخۆ له رێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه (فۆڕمى ئۆنڵاین) له رێگه‌ى فۆڕمێكى تایبه‌ت، كه له خواره‌وه ئاماژه‌ى پێكراوه ده‌نێردرێت بۆ وه‌زاره‌تى پلاندانان، دواى سه‌یركردنى سكاڵاكان، بڕیارى زانستى له‌سه‌ر ده‌درێت، دواجار ئه‌نجامى كۆتایی ناوى كاندیدكراوان راده‌گه‌یه‌نرێت.
ليستى ناوى كاندیدكراوانى كۆنترۆلى جۆرى
ناردنى سكاڵا به‌شێوه‌ى ئۆنلاین