
ئەمڕۆ ١٥/٦/٢٠١١ بەڕێز دکتۆر عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیکرد لە دکتۆر فردریک تیسۆ کۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر و شاندێکی ئاژانسی پەرەپێدانی فەڕەنسی (French Development Agency).
لەکۆبوونەوەیەکدا شاندەکە باسیان لە کار و چالاکییەکانی ئاژانسی پەرەپێدانی فەڕەنسی کرد کە گرنگی تایبەت دەدەن بە بواری کشتوکاڵ و چالاکییە ئابورییەکانی تر.
وەزیری پلاندانان باسی لە گرنگی هاوکاری نێوان هەردولا کردەو و ئاماژەیدا بەوەی وەزارەت ئامادەیە هەموو هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ بکات.
جێگەی ئاماژەیە کە ئاژانسی پەرەپێدانی فەڕەنسی چالاکیی جیاوازی هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی کشتوکاڵ و ئابوری و ژینگە و برەودان بە کەرتی تایبەت.