رێکەوتی ٢٠ ی ئابی ٢٠١٧ د. علی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە بەڕێز پارك یۆنگ کیو، کونسوڵی گشتی وڵاتی کۆریای باشور لە هەولێر و شاندی یاوەری.
لە میانەی کۆبونەوەیەکدا باس لە پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشور کرا و هەردوولا جەختیان لەسهر بەردەوامی ئەم پەیوەندیەی نێوانیان كردهوه.
لە کۆبوونەوەکەدا باسی رێوشوێنەکانی مەراسیمی کردنەوەی دەزگای کیپا (پەیمانگای کوردستان بۆ کارگێڕی گشتی) لە هەولێر کرا کە پەرەپێدانی ئەم دەزگایەی راهێنان بە هاوکاری راستەوخۆی حکومەتی کۆریای باشور و دەزگای کۆیکای کۆری ئەنجام دەدرێت.
شایانی باسە هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا تیشك خرایە سەر چەند تەوەرێکی تر لەوانە هاوکاری و هەمانگی نێوان وەزارەتی پلاندانان و دەزگای کۆیکا بە مەبەستی دانانی پلانێك بۆ دانانی پۆرتاڵێك بۆ کاروباری گرێبەستە گشتیەکان لە هەرێمی کوردستان. ئەم کارە دوای ئەوە دێت کە پێشتر بە هاوکاری گروپی بانکی نێودەوڵەتی رێنمایی تایبەت بە گرێبەستە گشتیەکان تەواوکرا و ئەم رێنماییە لە ئێستادا کەوتۆتە بواری جێبەجێکردن.