رۆژى چوارشه‌مه, 25ى تشرینى دووه‌مى 2015, ئۆفیسى كۆیكا له هه‌ولێر و كۆمه‌ڵه‌ى ده‌رچوانى خوله‌كانى كۆیكا, له‌ژێر چاودێرى كۆیكا و وه‌زاره‌تی پلان دانان له هۆڵى هۆتێلی بێست ئین اربیل ئاهه‌نگى كۆتایی ساڵیان به‌ڕێوه‌برد.
ئاهه‌نگه‌كه به پێشكه‌شكردنى چه‌ند وتارێكى به‌خێرهاتن و پیرۆزبایى له لایه‌ن به‌رێز لیم بیونگ , به‌رێوه‌به‌رى ئۆفیسی كۆیكا له هه‌ولێر , به‌رێز كاك حید ر م.سعید به‌رێوه‌به‌رى گشتى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى په‌ره‌پێدان له وه‌زاره‌تى پلاندانان و سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى ده‌رچوانى خوله‌كانى كۆیكا, و به‌رێز كاك نهرو سعید, راوێژكارى وه‌زیر له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده, ده‌ستی پێكرد.
پرۆگرامى ئاهه‌نگه‌كه پێكهاتبوو له نان خواردنى ئێواره و هه‌ندێك نمایشى كلتورى و ئه‌كادیمى به تایبه‌ت له بواره‌كانى ته‌ندروستی و ته‌كنۆلۆجیاى زانیارى و پێشاندانى ئه‌زمونى به‌شداربوانى خوله‌كانى كۆیكا و ئاڵوگۆڕكردنى كۆمه‌ڵێك بیر و ڕا له‌سه‌ر ئه‌زمونى به‌شداربووان له كۆریا و گرفته‌كانیان, و هه‌روه‌ها دابه‌ش كردنى په‌ڕاوى ساڵنامهیى بۆ ساڵى2016.
مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى ئه‌م ئاهه‌نگه پێشاندانى هاریكارى,و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندی هاورێیه‌تى و هاوكارى نێوان كوردستان و كۆریا بوو. هه‌ردوو لایه‌نى ئاماده‌بووى كۆرى و كوردستانى جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگى و پێویستیی به‌رده‌وام بوونى هاوكارى و ههمانگییان كرد به مه‌به‌ستى به‌هێزكردن و پێشخستنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.