
شاندیكی بالای بازرگانانی شارقه‌ی ئیماراتی به سه‌رۆكایه‌تی محمد سلتان بن ههودین له‌گه‌ل د.علی سندی وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بونی كۆنسلی گشتی ئیماراتی عه‌ره‌بی كۆبوه‌وه. ئامانج له سه‌ردانی شاندی ناوبراو بۆ هه‌رێمی كوردستان, په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیماراتی عه‌ره‌بییه.
محمد سلتان بن ههودین ئاشكرای كرد كه كوردستان بۆته ئامانجێكی سه‌ره‌كی بازرگانان و سهروهتمهندانی ئیماراتی عه‌ره‌بی به گشتی و شارقه به تایبه‌تی بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش ئێستا ئه‌وان له هه‌ولی كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی سه‌ره‌كی ژوری بازرگانی شارقهن له هه‌رێمی كوردستان, شاندی ناوبراو پێیان وایه له رێگای هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌كاربهێنن بۆ بازرگانی كردن له‌گه‌ل سه‌رتانسه‌ری عیراق و بگره ناوچه‌كه‌ش.
شاندی ناوبراو سه‌رسامی خۆیان به هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان نیشان دا‌و پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی هاولاتیان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد به بۆنه‌ی هه‌لبژاردن و به‌رو پێشوه‌چونی دیمكراسی له‌م ناوچه‌یه‌دا.
وه‌زیری پلاندانان, سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له بواره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ل درواسێ و ولاتانی ده‌وروبه‌رو جیهان بۆ شاندی ناوبراو روون كرده‌وه, پێشی راگه‌یاندن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له هه‌موو دامه‌زراوه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی ئیماراتی عه‌ره‌بی ده‌كات كه ئه‌یانه‌وێت له هه‌رێمی كوردستان له بواری وه‌به‌رهێنان په‌ره به چالاكییه بازرگانییه‌كانیان بده‌ن.
د. علی سندی وه‌زیری پلاندانان, راستگۆیی و نیاز پاكی حكومه‌تی هه‌رێم و خه‌لكی كوردستانیشی له په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ل ئیماراتی عه‌ره‌بی دوپات كرده‌وه و به شاندی ناوبراویشی راگه‌یاندن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له سیاسه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان و دهولهمهنكردنی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو كه‌رته بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كاندا.