
له چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى په‌ره‌پێدانى تواناسازى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم- خولى دووه‌م، وه‌زاه‌رتى پلاندانان ناوى كاندیدكراوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ راده‌گه‌یه‌نێت وه‌كو ئه‌نجامى به‌رایی، ئه‌مه‌ش پاش وردبینى كردنى دۆكیومێنتهكانى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه وه‌كو كاندیدكراو بۆ وه‌زاره‌تمان ڕه‌وانه‌كرابوو.
ئێمه له خواره‌وه ئه‌و زانیاریانه‌مان بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا ناوی سیانى، شوێنى كاركردن، پسپۆریی به‌ده‌ستهاتوو، بڕوانامه و پسپۆریی داواكراو، وه كۆى خاڵه‌كان كه هه‌ر كاندیدێك به ده‌ستى هێناوه له كاتى كێبڕكێدا.
بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه ناویان ده‌رنه‌چووه و هه‌ست ده‌كه‌ن مافیان خوراوه، یاخود ئه‌وانه‌ى كه ناویان ده‌رچووه و هه‌ڵه‌یه‌ك به‌دی ده‌كه‌ن له‌و زانیاریانه‌ى كه بڵاومان كردۆته‌وه، ده‌توانن له رۆژى 19-12-2011 تاوه‌كو رۆژى 29-12-2011 سكاڵاكانیان بنێرن، ئه‌ویش له رێگه‌ى فۆڕمێكى تایبه‌ت، شایانى باسه سكاڵاكان راسته‌وخۆ له رێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه (فۆڕمى ئۆنڵاین) ده‌نێردرێت، دواى سه‌یركردنى سكاڵاكان، بڕیارى زانستى له‌سه‌ر ده‌درێت، دواجار ئه‌نجامى كۆتایی ناوى كاندیدكراوان راده‌گه‌یه‌نرێت.
ناوى كاندیدكراوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ
ناردنى سكاڵا به‌شێوه‌ى ئۆنلاین