له ١٢ى كانوونى یه‌كه‌مى ٢٠١٧ به ئاماده‌بوونى رێزدار نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسانى تر‌ى حكومى و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى كۆرى باڵه‌خانه‌ى نوێی ئه‌نیستیتۆى كوردستان بۆ كارگێڕى گشتى (KIPA) له هه‌ولێر كرایه‌وه.
سه‌ره‌تا وه‌زیرى پلاندانان كورته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى مێژووى كیپا و قۆناغه‌كانى جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌ى خسته‌ڕوو، وه ئاماژه‌ى كرد كه كردنه‌وه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌نگاوێكى گرنگه له پڕۆسه‌ى جێبه‌جێكردنى نه‌خشه‌رێگاى چاكسازى كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامى ده‌دات له بواره جیاجیاكاندا‌و، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی خه‌ڵك و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى ئاڕاسته‌ى وڵاتى كۆریاى باشوور كرد كه ئه‌ركى ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژه‌ى له ئه‌ستۆگرت له ڕێگاى ئاژانسى كۆریاى باشوور بۆ هاوكارى نێودهوڵهتــى (KOICA) و ئه‌نستیتۆى كۆرى بۆ ستراتیجیه‌تى په‌ره‌پێدانى (KDS).
دواتر سه‌رۆكى حكومه‌ت وتارێكى پێشكه‌ش كرد‌و تیایدا په‌ره‌پێدانى سه‌رچاوه مرۆییه‌كانى به گرنگ وسف كرد به‌تایبه‌تى له بواره‌كانى حوكمرانى و كارگێریدا. له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند كه گۆڕانكارى و پێشكه‌وتنى ڕیشه‌یى لـه په‌ره‌پێدانى مرۆییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و دواجار ده‌رئه‌نجامه‌كانى لـه به‌ره‌وپێشچوونى سه‌رجه‌م سـێكتهرهكانى وه‌ك كارگێڕى و ئابـــوورى و كۆمهڵایــــهتــى و فه‌رهه‌نگیدا ده‌رده‌كه‌ون.
شایانى باسه ئه‌نستیتۆى كیپا تایبه‌ته به ڕاهێنانى فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پله و ئاسته جیاوازه‌كانداو، هه‌روه‌ها باڵه‌خانه‌ى كیپا له شارى هه‌ولێر له سه‌ر ڕووبه‌رى چوار هه‌زار مه‌تر دووجا دامه‌زراوه. له باڵه‌خانه‌كه‌دا جگه له به‌شه‌كانى تایبه‌ت به كارگێڕى و دارایى، ئۆفیسى تایبه‌ت به‌و به‌شانه فهراههمكراون كه پێوستن بۆ به‌ڕێوه‌بردنى خوله‌كانى ڕاهێنان، هه‌روه‌ها هۆڵێكى كۆنفڕانس و چوار هۆڵى سیمیناریش هه‌ن.