ڕۆژی 13 مايسى 2010 به‌ڕێز دكتۆرعه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نووسینگه‌ى خۆى له دیوانى وه‌زاره‌تدا چاوى كه‌وت به به‌ڕێز ئه‌میر به‌كر قه‌ساب سه‌رۆكى سه‌ندیكاى ئابووریناسانى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیكاكه.

له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان وه‌زاره‌ت و سه‌ندیكاكه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام و زیاتر هاوكاریكردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرا به‌و پێیه‌ى سه‌ندیكاكه‌یان نوێنه‌رایه‌تى زیاتر له 4200 ئه‌ندامى شاره‌زاو پسپۆڕى ئابوورى ئامار‌و زانستى ئابوورى ده‌كات، له‌لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى پلاندان گرنگى سه‌ندیكاكه و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به زۆر پێوسیت زانى كه بتوانرێت وه‌ك تیپێك له پێناو په‌ره‌پێدانى بوارى ئابوورى كا ربكرێت و لهبهشێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌دا سه‌رۆكى سه‌ندیكاى ناوبراو ئامانج و كارى سه‌ندیكایه كانى له‌پێناو گرنگیدانى ئابوورى له كوردستاندا خسته‌ڕوو دواتر له لایه‌ن وه‌زیرى پلاندانانیشه‌وه چه‌ند سه‌رنجێك خرایه ڕوو بۆ به‌شداریكردنى كردنى شاره‌زایانى ئابوورى له بوارى پلان و ستراتیژیه‌تى كارى هاوبه‌ش و هه‌روه‌ها باس له بوارى وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانى پڕۆژه‌ى ئابوورى و سیته‌مى بانكى و زۆر بوارى پهیونددار كرایه‌وه و له‌كۆتایى دیداره‌كه‌شدا وه‌زیرى پلاندانا هاوكارى حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى پلاندانانى بۆ سه‌ندیكاكه خسته ڕوو به‌تایبه‌تى ئه‌م سه‌ندیكایه تاكه سه‌ندیكایه به‌شێوه‌یه‌كى دوور له‌موو فشار‌و ده‌ستێوه‌ردانێك كارى زۆرى بۆ خزمه‌تى ئابوورى كوردستان و ئابووریناسان كردووه.